دەسەڵاتی گەندەڵ و زیاد ئەسعەدی بلیمەت
07/06/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕێزان ئه‌وانه و چه‌ندی ووشه‌ی تری پر له ئازاری ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م به‌چاوی خۆم بینیم له‌ناخه‌وه ده‌ری ده‌بڕی و من له‌لای بووم ماوه‌ی (8) سه‌عات له‌لای دانیشتم و مامه‌وه، به‌چاوی خۆم بینیم ئه‌و هونه‌رمه‌نده چه‌ند دڵسۆزه بۆ كاره‌كه‌ی بۆ هونه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكردن ناوه ناوه گۆرانییه‌كی خۆشی له گۆرانیه تازه‌كانی له‌گه‌ڵ ژه‌نینی كیبۆرده‌كه‌ی بۆ ده‌گوتم، مخابن بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و میلله‌ته ده‌زانێت، زیاد ئهسعهدێك كه ئێستا من وه‌ك (چیخۆف و بتهۆبن) ده‌یشوبهێنم چونكه بابه‌تی ئه‌وه‌نده گرنگی ده‌رباره‌ی هونه‌ر و ئه‌دبیات و شیعری گۆرانی باس ده‌كرد، برواتا هه‌بێ له‌لای هیچ هونه‌رمه‌ندێكی كورد نیه، ئینجا جگه له‌و به‌هره‌و توانا و قورگه زێرین و پڕ له به‌هره‌ی خوادیی له‌لای ئه‌ودا هه‌یه له‌لای هیچ كه‌سێك نیه له كورد، به‌داخه‌وه ئه‌سه‌ف له‌وه ده‌خۆم و زیاد خوانه‌كرده له ژووره‌كه‌ی دا بمرێت ئه‌و هه‌موو به‌هره و توانا و گۆرانییه جوانانه كێ بیڵێت له دوای ئه‌و... . ؟؟؟!!! كێ كێ.. ؟؟؟
ئاخر ئه‌وه‌تا چی نه‌ما بۆ كه‌سێكی وه‌ك (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا و هه‌ڵكه‌وت زاهیری) نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا ئه‌و دووانه چۆن هه‌موو هونه‌ر و كه‌لتوری ئه‌و وڵاته‌یان فرۆشته تورك و عه‌ره‌ب، كه‌چی له كوردستان ئێستا ئه‌و دووانه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی پاره و ده‌سه‌ڵاتن..
ئه‌مڕۆ هاورێیه‌كی دڵسۆزم له‌كوردستان، كه زۆر هاوڕێی (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا) یه گوتی له‌م رۆژانه زه‌كه‌ریا خۆی داوای له پارتی و یه‌كێتی كردووه، كه ئاهه‌نگیان بۆ ساز بكات، ئه‌و هاوڕێیه‌م سوێندی داوم كه‌ناوی نه‌به‌م ئه‌گینا ئێستا ناوه‌كه‌ییم ده‌نووسی و بۆی گێرامه‌وه گوتی له‌م شه‌وانه داوه‌تی زه‌كه‌ریا بووین ئه‌و مێزه‌ی زه‌كه‌ریا رازندبویهوه بای نزیكه‌ی (10) هه‌زار دۆلار شه‌راب و خواردن و خواردنه‌وه‌ی ریز كردبوو دوو سێ به‌رپرس و خه‌ڵكی ده‌ور و به‌ری خۆی و منیشی داوه‌ت كردبوو، گوتی له‌سه‌ر ئه‌و مێزه زۆر به‌بێ شه‌رمانه جنێوی به زیاد ئه‌سعه‌دی هونه‌رمه‌ند ده‌دا و به‌ده‌م شه‌راب خواردنه‌وه ده‌یگوت گه‌ر من زه‌كه‌ریا بم تازه ناهێڵم بێته‌وه بۆ كوردستان، ده‌بێ هه‌ر له‌سوید بێت و كه مردیش شاره‌وانی سوید بینێژێت، به به‌رپرسه‌كانی ده‌گوت كاكه ئێوه نازانن ئه‌و زیاده زۆر وایه وایه، برواتان هه‌بێ من خه‌ریك بوو له شوێنی خۆم ده‌مردم، چونكه ووشه‌ی ناشرینی وای بۆ زیاد ده‌هێنایه بوون كه ده‌تگوت باوكی كووشتووه (زیاد ئه‌سعه‌د) ئیتر به‌ر پرسه‌كانیش ده‌یان گوت تازه شه‌قی له به‌ختی خۆی هه‌ڵدا مه‌گه‌ر ته‌نها به‌سواری ته‌یاره بێت سه‌یری هه‌ولێر بكات، ئینجا زه‌كه‌ریا له‌وێ من تێگه‌یشتم كه چه‌نده پلانی بۆ نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دارشتووه، بۆ زایاری هه‌موو لایه‌كتان ده‌ستپێكی گۆرانیه‌كانی ئه‌و زه‌كه‌ریا له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندوو بونی ئه‌لبومێكی (11) گۆرانی زیاد ئه‌سعه‌د بوو، كاتێك ساڵی (1999) له‌ماڵی زیاد ده‌ژیا به‌شایه‌تی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی وڵاتی سوێد هه‌موو گۆرانیه‌كانی له زیاد برد و به بێ گوێدانه هیچ یاسا و رێسایه‌ك به‌ده‌نگی خۆی بڵاوی كرده‌وه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر به‌رگی سیدیهكان نه‌ینوسی ئاواز و هونراوه‌ی زیاد ئه‌سعه‌دن ئه‌و گۆرانیانه.
به‌هه‌ر حاڵ هه‌ر له‌و مه‌جلیسه‌دا زه‌كه‌ریا باس له ئه‌لبومی تازه‌ی گۆرانی خۆی كردووه و گوتویه‌تی ئهلبومێكم كردووه بریتیه له (14) گۆرانی پاره‌یه‌كی زۆرم تێدا خه‌رجكردووه له توركیا هه‌موو كاره‌كان كراوه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ش ده‌ڵێن ئاهه‌نگێك بۆ لیستی كوردستانی ساز بكه، ئێمه‌ش پاره‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ت بۆ دابین ده‌كه‌ینه‌وه به زیاده‌وه، ئه‌ویش ده‌ڵێ به‌چاوان له خزمه‌تان دام، ئێوه بۆچی به زیاد ئه‌سعه‌د ده‌ڵێن بێت ئاهه‌نگتان بۆ ساز بكات من به شێوه‌ك بۆتان ساز ده‌كه‌م بای (20) كورسی په‌رله‌مان ده‌نگتان بۆ كۆ ده‌كه‌مه‌وه با زیادیش بچێت ئاهه‌نگ بۆ گرده‌كه‌ی (نه‌وشێروان مسته‌فا) و (حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود) و (عه‌لی باپیر) ساز بكات، ئافه‌رین هونه‌رمه‌ند ئافه‌رین ده‌سه‌ڵاتی كوردی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















