ساڵێکە کریستاڵ حاشاى لە باوکى کردوە
07/10/2011, 12:00 (GMT+1)

کریستاڵ گۆرانى (وەیش وەیشى) وت.... لەگەڵ گۆرانییەکانییدا، دواى دوو مانگ وێنەکانى لە فەسبووک بڵاوکرانەوە.... راستە باوکیان تەڵاقدراوە و لەگەڵ یەک ناژین، بەڵام باوکى لەبەر قسەى خەڵکى و هاورێکانى و خەڵکى سلێمانى، ناچار چووە بازاڕ لە تۆمارگاکان پاڕایەوە گۆرانییەکانى کچەکەى نەفرۆشن و وێنەکان لە دوکان لێکەنەوە، دوکاندارەکان وتیان ئێمە ناتوانین گۆرانییەکانى نەفرۆشیین نافرۆشرێن، بەڵام دەتوانین وێنەکان لێکەینەوانێ.
کاتێک کریستاڵ بەمەى زانى دیسان خۆى و دایکى لاى پۆلیس شکاتیان لە باوکی کرد و وتیان پێى ئەو پیاوە هیچى ئێمە نییە مافى ئازادیم زەوت دەکات... باوکى دەستى بە گریان کرد و هەر بە گریانەوە تەلەفۆنى بۆ هەڵکەوت زاهیر کرد و هەزار جنێوى بە هەڵکەوت دا داواى لە هەڵکەوت کرد واز لە کچەکەى بێنێ و کلیپ و گۆرانى بۆ نەکات.
ئەمجارەیان هەڵکەوت توڕە بووە... بە کریستاڵى وت بڕۆ باوکت بوەستێنە ئینجا سێدى دووەمت بۆ دەکەم، بە باوکت بڵێ تەلەفۆنم بۆ نەکات، کریستاڵ بە گریانەوە وتى هەڵکەوت گیان ئەو پیاوە ئێستا باوکى ئێمە نییە، من و دایکم و دوو خوشکەکەم حاشامان لێ کردووە، ئێستا کێشەکەى کریستاڵ و باوکە تەڵاقدراوەکەیان لە دادگایە.... چاوەڕوان بن شتى تریش باس دەکەم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















