بۆ سەرۆكى هەرێم، لەشكرى تایبەت سوكایەتى بە یاسا دەكەن و بەڕێوەبەرى پۆلیسیان دەستبەسەر كردووە!
30/05/2009, 12:00 (GMT+1)

بەڕێز سەرۆكى هەرێم. . .
ئایا ئێوە كە بەرگری لە بكوژێك بكەن و نەهێڵن یاسا سەروەر بێت لە لێپرسینەوەى تاوانبار، ئیتر چۆن ئێمەى ئەفسەران بڕوا و متمانەمان بە دەسەڵاتى سیاسی هەبێت لە رووى یاساییەوە، ئایا ئەم كارە پێچەوانەى ئەوە نییە، كە تۆ دەتەوێت خۆت هەڵبژێریتەوە بۆ سەرۆكایەتى هەرێم؟! ئاخر هەرێمێك كە سەرۆكەكەى نا عەدالەت بێت، دەبێت كۆمەڵگاكەى بڵێت چى؟! ئەمەش لە كاتێكدا كراوە بەرامبەر بە عەمید عەبدولخالق كە ئەندامى لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنیشە.
عەمیدى ماف (عەبدولخالق تەڵعەت) لە لایەك و وەزارەتى ناوخۆ لە لایەكى دیكەوە، كە توانیویانە و توانیومانە ئارامى و كەشێكى ئارام بێنینە كایەوە، كە ئەمەش نەك راى ئێمەى ئەفسەرانى پۆلیسە، بەڵكو راى تەواوى دانیشتوانى شارى هەولێریشە، لە بوونى بە بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر، ناوبراو هەرگیز بۆ ساتێكیش نەسرەوتووە، بۆیە ئێمەش كە جیا لە ساڵانى پێشوو ئەو ئەركەى لە سەرشانمانە جوانتر و باشتر دەمانەوێت ئارامی و هێورى شار بپارێزین، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئێمەش ناتوانین وەك پێویست بە كارەكانى خۆمان هەستین، چونكە ئەمڕۆ كارى ناڕەوا بەرامبەر بە بەڕێوەبەر بكرێت، سبەینێش هەمان كردارى ناڕەوا و خراپتر بەرامبەر بە ئێمەش دەكرێت.
كۆمەڵێك لە ئەفسەرانى پۆلیسى هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





