پڕۆژه‌ی " فه‌رموو سه‌رۆک ئیمزامانکرد " له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک گه‌نجی کوردستانه‌وه بۆ مه‌یدانی ئازادیی
26/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بووه مایه‌ی دڵخۆشی بۆ هه‌مووان به جۆرێک رووی دیموکراسی هه‌رێمی کوردستان به دنیایی ده‌ره‌وه نیشاندرا، که چه‌نده سیسته‌مه‌که‌ی ئێمه دیموکراتییه و رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵکی ده‌گیرێت.
ئێمه کۆمه‌ڵێک گه‌نجی کوردستانین له شاره جیاجیاکانی کوردستان ، لێره‌دا پێشنیار پرۆژه‌یه‌ک راده‌گه‌یه‌نین بۆ گه‌نجان و ئاماده‌بووانی مه‌یدانی ئازادیی، که هه‌رچی زووه به پراکتیک 50 هه‌زار ئیمزا و زیاتریش کۆبکرێته‌وه، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
1- پێشیار ده‌که‌ین کۆمیته‌یه‌ک پێکبهێنرێت له 5 که‌س ، ده‌فته‌رێکی 500 لاپه‌ڕه‌یی چاپ بکرێت و جیگای 60 هه‌زار ئیمزای تێدا بێته‌وه و هه‌ر په‌ره‌ی له 4 بلانک یا ستون پێک بێت ، زنجیره، ناوی سیانی ، ناونیشان و، ئیمزا‌و رۆژ.
2- پاش به‌شداریکردنی به‌رفره‌وانی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به هه‌رسێ شار و شارۆچکه‌کان ، که ئه‌مه‌ش ئالیه‌تێکی ده‌وێت ئه‌م کاره رێکبخریت و کۆکردنه‌وه‌ی 50 هه‌زار ئیمزاکه ، که له به‌رگی په‌ڕاوه‌که بنووسرێت: " فه‌رموو سه‌رۆک ئیمزامانکرد" .
3- دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆسه له سه‌رداوای سه‌رۆکی هه‌رێم ، ده‌نێردرێت به پۆست بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنی و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی.
4- پێش ناردنی به دیگیته‌ڵ و کۆپی وێنه‌یه‌کی لای کۆمیته‌که ده‌مێنێته‌وه و کۆپیه‌کی ده‌نێردرێت بۆ ئه‌و په‌یمانگایه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڵێنی دا و ئه‌و بریاره‌ی تێدا جاڕدا.
5- ئه‌گه‌ر جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌ڵێنه‌که‌ی په‌شیمان نه‌بوویه‌وه و ده‌ستی له کارکێشایه‌وه، کۆمیته‌که به‌ناوی هه‌موو ئیمزاکاران سوپاسێکی گه‌رم له کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاراسته‌ی کاک مه‌سعود بارزانی ده‌کات.
6- ئینجا کاری په‌رله‌مان دێته پێشه‌وه بۆ دانانی کاتێک بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم .
ئێمه دلنیاین سه‌رۆکی هه‌رێم له ئاست به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌و بریاره‌ی خۆیدا ، ئیلتزام ده‌کات و ئیمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه کاری بۆ ده‌که‌ین.. له ئێستاوه تا 72 سه‌عات له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له سایت و رۆژنامه‌کاندا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم رای چه‌سپاوی خۆی نه‌گۆڕی ، ئیمه دهستبهکاردهبین.
کۆمه‌لێک گه‌نجی هه‌ریمی کوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






















