هونەرمەند زیاد ئەسعەد داواكاری ریكلام بۆ هەڵژاردنی پارتی و یەكێتی رەت دەكاتەوە
25/04/2009, 12:00 (GMT+1)

جێگەی ئاماژە بۆ كردنە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) ماوەی (17) ساڵە لە دەرەوەی كوردستان ژیان بەسەر دەبات و كاری هونەری ئەنجام دەدات، جگه لە كاری هونەری خۆی تا ئێستا زیاتر لە (150) تێكست و ئاوازی بۆ هونەرمەندانی گۆرانیبێژی ناوەو دەرەوەی كوردستانی داناوە لەوانە (رۆژ كەریم، چۆپی فەتاح، ئەیاد حوسێن، زەكەریا عەبدوڵڵا، هێڤی، تارا رەسوڵ، ئەژدەر وەهبی، گۆڤەند رەواندزی، ئومێد بالەبان، حەسن غەفور، دیلمان دیۆ) و دەیان هونەرمەندی تر، جگە لەوانەش هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) خاوەنی جەماوەرێكی یەکجار زۆر و فراوانە لە سەرتاسەری كوردستان و دەرەوەی وڵاتیش، ماوەی (17) ساڵە زیاد ئەسعەد لە دەرەوەی وڵاتە تا ئێستا نە وەزارتێك نە دەزگایەكی پەیوەندیدار ئەو هونەرمەندەی بەسەردانێش داوەت نەكردۆتەوە بۆ كوردستان، ئەوەشیان تاكە هۆكاری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زیاد ئینتمای بۆ هیچ لایەنێكی سیاسی نیە و هەر بۆیەش پشتگوێ خراوە، ئێستاكەش ئەو حیزبانە دەزانن هیچ هونەرمەندێك بە قەدەر زیاد ئەسعەد جەماوەری نییە و ئەو هێزه جەماوەرییەی زیاد دەیانەوێ بقۆزنەوە بیهێننەوە بۆ كوردستان و كۆنسێرتی بۆ ساز بكەن، تاوەكو هانی خەڵكی بدات بۆ دەنگدان بە ئەوان، بۆیە پێویستە هەر هەموومان دەست خۆشی لەو هەڵوێستە جوانەی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بكەین و سڵاو كاكە زیادی دەنگ زێرین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















