تەها بەرواری لەهەرشوێنێک ببینم بەزۆر مانگی هەزار دۆلاری لێدەستێنم
04/01/2013, 12:00 (GMT+1)

بەمافی خۆمی دەزانم ، لەهەرشوێنێک بیبنم ، (هەرچەندەخۆی شاردۆتەوەو ناوێری بێتە ناو هیچ مەجلیسێکەوە ، وەک دەڵێن تەنانەت بۆنەکانی پارتیش و خەڵکەوە و هیچ شوێنێک) مانگی هەزار دۆلاری لێبستێنم ، لەو بەشە پارەی نەوتەی کەوەک ئێراقیەک بەرم دەکەوێت و ئەو دەیخوات .
ئەمڕۆ بێ یا سبەی دادو هەق بە شوێنی خۆی دەگات ، خەیاڵی خاوە تەها بەرواری و نمونەکانی تاسەر وا بیخۆن ، لەژیانیدا کاتژمێرێک ڕەنجی نەکێشاوەوئارەقی نەکردۆتەوەو هیلاک نەبوە ، ئاوا لەسەر حسابی ئەم خەڵکە بیخوا، بەڵام لە تاریکیدا بژی و نەوێرێت خۆی دەرخات .
ئەو نازو نیعمەتەی تەها بەرواری تێ ی کەوتوە ، خوێنی شەهیدان و بەشی من و هەزارەهای وەک منە کە ژیانمان فەوتاوە و بەبەرچاوی خۆمانەوە بەشەکەی ئێمە وەردەگرێت و دەیخاتە تەنکەی باخەڵیەوە و هایلایڤ دەژی.
بۆیە هەرکەسێک دەیناسێ و بەڕێکەوت لەهەرشوێنێک بینی ، ئەوا بەشە
پارەی خۆی لێبستێنێ و بکێشێ بەدەمیاو هەقی خۆی لێوەرگرێ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





