هیوادارین نەوشێروان ئەمجارەیان شەرعیەت بە جاشایەتى تاڵەبانى نەدات؟.
30/06/2012, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر تەماشاى سیاسەتى تاڵەبانى بكەیت لەبردوودا، ئەم پیاوە لە هەر قۆناغێكدا بە پێى بەرژەوەندى تەبەنى سیاسەتى خەڵكى ترى كردووە، یەكەم بەیاننامەى دامەزراندنى یەكێتى ئەمەى بەروونى پیوە دیارە كە تەبەنى سیسەتى دەوڵەتە عەرەبیە شۆڤینەكانى كردووە وەك و سوریاو تا رادەیەكیش عێراق كە تێیدا باسى نەتەوەى عەرەب دەكاو دژایەتى ئەمریكا دەكات.
هەروەها نموونەى لەم جۆرە زۆرە، بەڵام ناكرێت لێرەدا باس بكرێت، ئیستاش تەبەنى هەڵوێستى مالكى دەكات لەوەیە قسەشى لە گەڵ مالكیدا كردبێت دەربارەى پێكەوە نانى حوكمى زۆرینە، كە ئەو حوكمى زۆرینە مالكى دەكاتە دكتاتۆرێكى درندەى وەك سەدام حسێن، لەمەدا تاڵەبانى لەوەیە هەندێك دەسكەوتى كاتى دەست بكەوێت، بەڵام ئەنجامەكەى بۆ كورد زۆر خراپ دەبێت، ئەگەر هەر كەسێك چاودێرى سیاسەتى مالكى و حزبەكەى بكات دژایەتیەكى زەق و ئاشكراى هەرێمى كوردستان و ئایندەى دەكات، نەك دژایەتى كەسێك یان حزبێك، مالكى دەوڵەت بە دەوڵەت دەگەرێت و دەڵێت نابێت كار لە هەرێم بكەن، دەیەوێت بێتە فروكەخانەكانى هەرێم بۆ ئەوەى بزانێت چى بۆ هەرێم دێت و چى دەردەچێت، دەیەوێت كۆمپانیاى نەوت راستەوخۆ گرێبەست لە گەڵ بەغداد بكەن نەك هەرێم، بە نسبەت ناوچە داگیركراوەكانەوە كورد بە رەسمى تەنها ئەو جێگایانەى بە دەستەوەیە كە لە كاتى سەدام حسێندا بە دەستى هێناوە و بووەتە ئەمرى واقع. ئەگەر مالكى لە پۆستى سەرۆك وەزیراندا بمێنێتەوەو بەو پۆستەوە بچێتە هەڵبژاردنەوە زۆرینەیەكى وا دێنێت كە لە گەڵ چەند حزبێكى بچوكدا حكومەت پێكەوە بنات ئەو كاتەش گوێ بەكەس نادات و ئەوەى بیەوێت دەیكات، تا رادەیەك ناوچە سونیەكانى كۆنترۆڵ كردووە لە رووى سەربازییەوە، ئەمجارەیان دەكەوێتە وێزەى كوردو لە قەبارە دانى، هیوادارم نەوشێروان مسەتەفا ئەمجارە كارئاسانى بۆ جاشایەتى تاڵەبانى نەكات و سیاسەتێك پەیرەو بكات كە لەئەنجامدا دەسەڵاتێكى بە هێز لە بەغداد نەبێت، بەڵكو دەسەڵاتێك هەبێت ئەوەندە لاواز بێت، ببێتە هۆى ئەوەى عێراق سێ یان زیاتر قەوارەى كۆنفدرالى تێیدا ببێتە ئەمرى واقع. چونكە پێدەچێت چوونى بۆ ئێران پەیوەندى بەم بابەتەوە هەبێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





