کاك ئارام به‌راستی به هه‌ڵه‌دا چوویت: حه‌سیب قه‌ره‌داغی وه‌جاخی ڕۆشنه
26/04/2009, 12:00 (GMT+1)

کاك ئارام ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کات، که حه‌سیب قه‌ره‌داغی وه‌جاخی کوێره . نه‌خێر کاك ئارام به ڕاستی به‌رێزت به هه‌ڵه‌دا چوویت، تۆ حه‌سیب قه‌ره‌داغی ناناسیت، ئه‌گینا بنه‌ماڵه‌ی حه‌سیب قه‌ره‌داغی هه‌میشه و به به‌ردوامی له گه‌ڵ هه‌موو زروفهکاندا خۆیانیان گونجاندوه و له هه‌رکوێوه بای هاتبێت، ئه‌مان شه‌نی خۆیانیان لێکردوه و تازه‌ترینیشیان فایله‌که‌ی نیگار خانی کچیانه، که له ئه‌لمانیا له‌گه‌ڵ موخابه‌راتدا ئیشوکاری کردووه.
کاك ئارام من به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ساڵانێك له سه‌رچنار دراوسێی ئه‌م ماڵه بووم ئاگاداری زۆر وردهکاریهکانیانم ، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و حه‌سیب قهرهداغیهی زۆرێك له خه‌ڵك به نیشتمانپه‌روه‌ر ناویان هێناوه، خزمێکی هه‌بوو له سلیمانی به ناوی (شێخ هادی سۆڵه) که ده‌ستی له‌کوشتنی چه‌ند پێشمهرگهیهکیشدا هه‌بوو له گه‌ڕه‌کی خه‌بات، دوای ئه‌وه‌ش له‌و پاداشته‌شدا کرایه موسته‌شار، له‌ساڵی 1986 به ده‌ستی هێزی پیشمه‌رگه کوژرا، له ڕۆژی چله‌ی ئه‌و موستهشارهشدا حه‌سیب قه‌ره‌داغی شیعرێکی لاواندنه‌وه و پڕ حه‌ماسی وای بۆ نووسی، مه‌گه‌ر ته‌نها شێرکۆ بێکه‌س بۆ مامه ڕیشه‌ی نووسیبێت. به‌ڕاستی زۆر شتی تریش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، که تاسه‌ر ئێسك به‌رژه‌وه‌ندیخوازه ده‌توانم بینوسم، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌م به پێویست زانی، به کاك ئارام بڵێم: به‌ڕیزم تۆ به هه‌ڵه‌دا چوویت، حه‌سیب قه‌ره‌داغی وه‌جاخی زۆر ڕوونه، چونکه ئه‌ویش به‌وێنه‌ی کوڕه‌کانی له‌گه‌ڵ گورگدا گۆشت خۆربوو، له‌گه‌ڵ مه‌ڕیشدا شینکهربوو .
مه‌جید قه‌ره‌داغی سه‌رچنار
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





