مه‌هاباد قه‌ره‌داغی فێمینیستێکی سه‌رلێشیواو و فاشیل
12/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م خانمه فێمینیسته ئینتیهازی و نائاگاهه به فرسه‌تی زانی، هه‌ستی به کتله‌ی مه‌سعوود(مه‌سروور) و نێچیرڤان کرد، هات ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه و که‌وته ماستاوچێتی زووڕناژه‌نی بۆ کتله‌ی مه‌سعوود و پێشنیار و وتار نووسین که مه‌سعوود بارزانی وه‌ک کاندیدی خه‌ڵاتی نۆبڵ بناسێنێ. کاتێک من ئه‌مه‌م بیسته‌وه زۆر پێ که‌نینم به عه‌قڵی ئه‌م ژنه هات. وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی نۆبڵ که‌ڕ و کوێربن ئاگایان له‌و دنیایه نه‌بێ له کوردستان و عیراق چ رووده‌دات، په‌کیان له‌سه‌ر ئه‌م خانمه خه‌ڵه‌فاو و خۆپه‌رسته که‌وتووه، که ڕێگه‌یان پێ‌نیشان ده‌دات.
له کوردستانه‌که‌ی ژێر چنگی مه‌سعود ڕۆژی نزیکه‌ی 100 ژن ده‌کوژرێ. مه‌سعودێک که پێشمه‌رگه‌یه‌کی خۆی نزیک 30 ساڵ خاوه‌نی خه‌باتێکی دوور و درێژ بوو، هه‌ستا و له سهربزنه کێوییه‌ک (که نابێ ڕاو بکرێ) فه‌رمانی کوشتنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ده‌رکرد و کووشتی . ئاخر مه‌هاباد خانی فێمێنیست، چۆن کۆمیته‌ی نۆبڵ، خه‌ڵاتی پیاوکوژێکی وه‌ک مه‌سعوود ده‌کات و گوێش له تۆ (که که‌سێکی ناودار نیت له لایان) ڕاده‌گرێت.
جا لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم و پرسیارێک ئاڕاسته ی مه‌هاباد ده‌که‌م.
ئایا له بیرته له رادیۆ کوردێکانی سویده‌وه(ڕادیۆی زایه‌ڵه و زرێبار)ه‌وه ده‌تگووت
نێچیرڤان بارزانی وه‌ک عووده‌ی و قووسه‌ی خه‌ریکی خهراپهکاریی ودزیی و بهدرهوشتییه؟ که‌چی هێنده‌ی پێنه‌چوو به هه‌زار تکا و رجا و واسته خۆت گه‌یانده ئه‌و به‌دڕه‌وشته و بوویته ڕاوێژکاریی بۆ کاروباری خراپه‌کاریی و دزیی. به‌قسه‌ی تۆ وه‌ک له ڕادیۆکان بڵاوت ده‌کرده‌وه، نێچیرڤان وه‌ک عوده‌ی و قووسه‌ی ده‌کات،
ئه‌ی باشه جه‌نابت له لای عووده‌ی و قووسه‌ی چ کارهبووی و چت ده‌کرد؟
کارمه‌ندێکی پێشووی ده‌زگای پاراستن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





