ڕۆژێک بۆ هونەر لەشاری لاهتی - فینلاند
14/09/2009, 12:00 (GMT+1)

لەبەردەم یانەی بێگانەکاندا کۆبوونەوەی گەورە، لەولاتر هۆڵی نماشکردنی تابلۆ و پۆستەر، دوورتر لەو شوێنە سێرک و ئاهەنگی مۆسیقا و وێنەی فۆتۆگراف و نیگارکێشان و سەمای جۆراوجۆر ، ئیتر هەر سوچێکت بگرتایە هونەر سەروەر و برا گەورە بوو. هونەر بانگی دەکردی و یەخەی دەگرتی، دەیانووت: کاتێکیش بۆ من تەرخان بکە
ئەوەی جێی سەرنج بوو کورد هیچ جۆرە بەشدرییەکی نەبوو. لە پێشانگای وێنە و پۆستەردا ئیسرائیلی و فارسەکان ئامادەبوونێکی باشیان هەبوو. لەکتێبخانەیەکدا پیانۆژەنێکی بەتەمەن لەگەڵ گروپ گروپی خەڵک پیانۆی لێدەدا و گۆرانییان دەووت. لەشوێنیکدا کە زۆرترین گەنجی لێکۆدەبێتەوە، حەوز و فوارەیەک هەبوو، لەجیاتی ئاو هەڵبدات، کەفە تایت دەهاتەدەرەوە و گەنجان یاریان تێدا دەکرد.
ئەم ڕۆژی هونەرە، هەر شارەی بەجیا کاتێکی بۆ تەرخان کردووە. مەبەست لە کەرنەڤاڵێکی وا وێڕای ڕێزلێنان لە هونەر بەگشتی، هاوکات بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە تازە دەستیانداوەتە هونەر یان هەموو ئەوانەی بەهەر هۆیەکەوە بێت ناتوانن هونەرەکەیان بنوێنن و نمایش بکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















