جیاوازیی له نێوان موسته‌شاره‌کانی سه‌رده‌می به‌عس و زه‌که‌ریادا نییه!
08/01/2011, 12:00 (GMT+1)

که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین، یه‌کێکی وه‌ك زه‌که‌ریای هه‌ژگ و هاوشێوه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌ڕیزه‌کانی پێشه‌وه‌ی هونه‌ری کوردی به بیچم و بۆدیه‌کی بریسکه‌داری سافولکهوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ دیمه‌نه مۆنتاژی کچی ڕۆمانسی دروستکراوی ده‌ره‌کی و به‌زه‌بری پاره‌ی دزراوی میلله‌ت که به‌رپرسه دزه‌کان به شاباش بۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن بوونه‌ته متمانه‌یه‌کی ڕه‌ها، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌دیدی واقیعدا هیچ جیاوازیه‌کیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و موسته‌شاره به‌کرێگیراوانه‌ی که سه‌رده‌مانێك خاك و ماڵی کوردستانیان وێران و خاپوردهکر،د جیاوازیه‌ک که هه‌یه شێوازهکانیانه ئه‌وان به‌چه‌ك و بۆمب، ئه‌مان به ناوی هونه‌ره‌وه ، ده‌نا هه‌ردوکیان وێرانکه‌ر و خاپورکارن. ئه‌م به‌ناو هونه‌رمه‌ندانه تاك به‌تاکیان به‌رنه‌فره‌تی ویژدان بکه‌ون و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی، که هه‌شیانه هه‌مووشی به‌رهه‌می دزراون پێویسته شه‌یتان ئاسا ڕه‌جم بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ری کوردیی ڕه‌سانه‌یه‌تی خۆی به‌به‌ردا بکرێته‌وه.
ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا هه‌ر وه‌ك چۆن کوردستانپۆست بۆته مڵۆزمی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دز و گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان به‌رده‌وام وه‌ك چاودێرێك به چه‌کوشه‌که‌ی ده‌یان کوتێ و ده‌رفه‌تی دزیی و ڕاو و رووتی لێکه‌م کردوونه‌ته‌وه، نا‌وێرن به ئاشکرانهتر دزیی و فزیی و خیانه‌ت بکه‌ن، لێ عه‌بای دزینهکانییان هه‌ڵده‌داته‌وه، ئێمه‌ش ئه‌وان ئاسا به‌ڵام به‌پێی توانای خۆمان وه‌ك چاودێرێکی نه‌نوستووی هونه‌ریی لهخهڵوهتاین بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی عه‌بای دزی به‌رهه‌می دزراوی به‌ناو هونهرمهندهکانین و هه‌تا پێمان بکرێت ئێمه‌ش گۆڕهوشاریان ده‌ده‌ین.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا گه‌شتێکمان به‌ناو به‌رهه‌مه‌کانی زه‌که‌ریادا کرد به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌کانی ..! له‌و گه‌شته‌ماندا بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌و زاته ته‌واو که‌سێکی موزه‌یه‌فه و هه‌رچی به‌رهه‌می هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له به‌رهه‌مه تورکیه‌کانه‌وه دزیوه، که‌چی زۆر بێئابوڕیانهش هه‌مووی مۆرکی خۆی پێوه ناوه که گوایا به‌رهه‌می خۆیین، ئێمه‌ش پێمان باش بوو وه‌ك مافێکی خۆمان ئه‌و حه‌قیقه‌ته بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکه‌ین نهیهڵهین هه‌روا به‌سانایی به سه‌رییدا تێپه‌ڕێ .. دوو به‌رهه‌می زه‌که‌ریامان هێنا به‌راوردمان کرد له‌گه‌ڵ دوو به‌رهه‌می تورکی ، یه‌که‌میان به‌رهه‌مێکی ئیبراهیم تاتڵس بوو، که له ساڵی 2002 وتویه‌تی کاکی زه‌که‌ریاش له 2010 وتویه‌تی، ده‌ڵێ به‌رهه‌می خۆمه ، دووهه‌میشیان به‌رهه‌مێکی سبیلڤانه که له‌ساڵی 1997 وتویه‌تی و زه‌که‌ریا له ساڵی 2001 وتویه‌تیه‌وه، ئه‌میش ده‌ڵێ هی خۆمه له خواره‌وه هه‌ر دوو لینکه‌که داده‌نێین باخه‌ڵك خۆی ناوبژیوان بێت، ئیدی خۆمان هیچ ناڵێین. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌که له دوو ڤیدیۆی بهراوردییدا له یوتیوب خستمانه ڕوو، له رۆژی 5 / 1 / 2011 مه‌به‌ستیشمان ته‌نها ئه‌وه بوو، خه‌ڵکی خاوه‌نی به‌ڵگه‌ی ساخته‌ی ئه‌مانه بێت، سه‌یر له‌وه‌دا بوو له دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه زه‌که‌ریا له‌ڕێ شین و شه‌پۆڕی بۆ یوتیوب، ئه‌وانیش نازانین هۆکاریی چیی بوو، که ئه‌و مافه‌یان به خۆیان دا، له دوای نزیکه‌ی دوو سه‌عات سه‌رجه‌م ئه‌کاونتی چنار نێتیان سڕی بووه؟ نزیکه‌ی 384 به‌رهه‌می فلیمی هونه‌ریی تێدابو له‌ناویاندا 35 ڤیدیۆی پرایڤێتی چنارنێتی تیا‌بوو، ئه‌وه‌ش بو به‌خه‌ساره‌تێکی گه‌وره بۆ ئێمه، به‌ڵام ئه‌مه کارمان تێناکات و به‌ڵێنمان داوه، هه‌ر به‌رده‌وام بین و ڕه‌حم به‌هیچ درۆ و دزییه‌ک ناکه‌ین. ئێستاش نامانه‌وێت درێژه‌ی پێبده‌ین چونکه نووسینی ترمان به‌ده‌سته‌وه‌یه و لێره‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاده‌کێشین بۆ به‌راوردی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه:
************************************************
************************************************
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















