لە بەرێوەبەرێتى هونەریى شانۆى لقى سلێمانى گەورەترین دزى كراوە
05/09/2009, 12:00 (GMT+1)

1- زیاد كردنى پێنج ساڵى خزمەت بۆ سەر میلاكى بۆ ئەوەى پلەى بەرزبێتەوە و بگاتە ئاستى بەرێوەبەر و لەو پێنج ساڵەدا موچەكەى زیادى كردووە و كۆمەڵێك ئیمتیازاتى وەرگرتووە، وەك سەفەر كردن و ئیفاد وەرگرتن بۆ شارەكانى كوردستان و سەفەرى دەرەوە.
2- دوو سەفەرى كردووە بۆ دەرەوەى وڵات بەهۆى ئەو دەسەڵاتە تەزویرەوە، كە وەریگرتووە بۆ (ئیسپانیا و لەندەن) لە سەفەرى دووەمیدا بۆ لەندەن بەناوى بەرێوەبەرى بەرهەمەوە چووە كە هیچ پەیوەندیەكى بەوەوە نەبووە و ئاگادارى بەرهەمەكەش نییە وجێگەى هونەرمەندى ترى دزیووە. لەكاتێكدا ئەو بەرهەمە زۆر لاواز بووە و روویان نەهاتووە لە شارۆچكەیەكى كوردستانیشدا نمایشى بكەن.
3- چوار پێنج كەسى نزیك بە خۆى ماوەیەكى زۆرە كردوونى بە لیژنەى مشتریات بۆ كرین و دزیكردن واتە لیژنەى (مسروقات) نەك مسروفات.
4- فرۆشتنەوەى كەلوپەلى كۆنەى ناوماڵى بەرێوەبەر بە دائرەى بەرێوەبەرێتى هونەرى شانۆ و دروستكردنى وەسڵى تەزویر بۆى بە نرخێکی زۆر و بەناوى كەلوپەلى تازە وەك (تاقمە قەنەفە كۆن) و دواتر لە لێكۆڵینەوەدا لیژنەدا ئیعترافیان كرد كە بەڵى ئەو تاقمەمان لە ماڵى بە رێوەبەرەوە هێناوەتە دەرەوە بەڵام ترساوین.
5- سەرف كردنى 134 ملێون دینار بۆ 4 شانۆگەریى گەرۆك بۆ قەزا و ناحیەكان. لە كاتێكدا ئەو برە پارەیە 2 شانۆى (عادل ئیمامیشى پێ نمایش دەكرا. بۆ راستى و دروستى ئەم بەشەیان رۆژنامەى ئاسۆش لە سەرى نووسى).
ئەم دزى و گەندەڵیانەى، كە لە سەرەوە باسكراوە بە لیژنە ساغ بۆ تەوە بە سەریدا، بەڵام بەهۆى واستە و دەست ماچ كردنەوە هیچى لێ نەكراوە و داواشى لێكراوە برى (36) ملێۆن دینار بگەرێنێتەوە بۆ دائرەكەى و دواتر لاببرێت، لە كاتێكدا ئەم (ه. ر) دێرێك كارى بۆ هونەلاى كوردى نەكردووە. بۆیە داوا لە دكتۆر بەرهەم دەكەین، كە دەبێتە سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران و دەیەوێت گەندەڵیى و دزى نەمێنى چەندەها بەرێوەبەرى وەها هەیە ئیجرائاتیان لەگەڵ بكات و دادگایان بكات مادام دزییەكانیان روونە بەلیژنەوە دیكۆمێنتەوە هەیە.
هونەرمەندێكى داخ لە دڵ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















