خەونى هونەرییمان مەكوژن
26/03/2010, 12:00 (GMT+1)

(چەند خاڵێك لە داواكاریەكانمان)
1- گرنگى دان بەلایەنى هونەرى و چالاكیە هونەرییەكانمان لەناو پەیمانگەو دەرەوەى پەیمانگەدا. (مەبەستمان لە سەرجەم چالاكیە هونەریەكانى نمایشى شانۆیى و كردنەوەى پێشانگەو سازدانى كۆنسێرتى میوزیكیە بۆ ئەوەى ئەم پەیمانگەیە لە چالاكیدا بێت و هونە ر تێیدا نەمرێت ، پێویستە بینەران لەناوەو دەرەوەى پەیمانگەدا ئاستى چالاكییە هونەریەكانمان ببنێت).
2- سازدانى فێستیڤاڵى ساڵانەى پەیمانگەى هونەرە جوانەكان .(لەسەرتاى ساڵانى هەشتاكانەوە پەیمانگەى هونەرە جوانەكانى سلێمانى بەردەوام فێستڤاڵى ساڵانەى خۆى ساز كردووە زۆرجاریش ئەم پەیمانگەیە فێستیفاڵى سەرجەم عێراق و كوردستانى تێدا ئەنجامدراوزە بەڵام بەداخەوە لەئێستادا ڕێگرن لەسازدانى فێسیتڤاڵى ساڵانەى پەیمانگە).
3- ئامادەبوونى پەیوەندى هونەرى لەنێو پەیمانگەو دامەزراوە هونەرى و گروپە هونەرییەكان . (بێگومان پەیمانگە تەنها دامەزراوەیەكە، كەڕۆژانە هونەرى تێدا دەخوێندرێت و بەشێوەیەكى ئەكادیمیانە هونەر تێیدا ئامادەیی هەیە بۆیە زۆربەى كات سەرجەم دامەزراوە هونەرى و ئەدەبى و ڕاگەیاندنەكان و تیپ و گروپە هونەریەكان پەنادەبەنە بەر ئەم پەیمانگەیە بۆ چالاكیەكانیان ئێمەش دەمانەوێت ئەم پەیمانگەیە بەشێوەیەكى فەرمى پەیوەندى هونەرى لەگەڵ ئەو لایەنانەدا دروست بكات بۆ ئەوەى پەیوەندیەكانمان بەشێوەیەكى چالاك بەردەوامى هەبێت).
4- بەرزڕاگرتنى ئاستى هونەرى و ئەكادیمى خوێندكارى پەیمانگەى هونەرە جوانەكان. (زۆرجار ئەم پەیمانگەیە وەك قوتابخانەیەكى سەرەتایی یاخود خوێندنگەیەكى ناوەندى تەماشا دەكرێت وەك ئەوەى چۆن ئەوان هونەرى تێدا دەخوێندرێت پەیمانگەش بەوشێوەیە بێت كەئەمە لەگەڵ زانستى پەیمانگەدا ناگونجێت یاخود پاش دەرچونى خوێندكاران سود لەتوانا هونەرییەكانیان وەرناگیرێ و وانەى تریان پێ دەوترێتەوە لەكاتێكدا هەر لە قۆناغى یەكەمەوە تا قۆناغى پێنجەم وانە سەركیەكان تێیدا فێربوونى هونەرە هەوڵئەدرێت خوێندكار ئاستى هونەرى بەرز بكرێتەوە و ببێتە كادریًكى هونەرى).
5- دابینكردنى هۆڵى گونجاو لەناو پەیمانگەدا بۆ چالاكى و كارنامەو ئەزمونە هونەرییەكان . (بەشێوەیەكى گشتى هۆڵ و گەلەرى گونجاومان نییە زۆر جار بۆ نمایش كردنى كۆنسێرت و كردنەوەى پێشانگەو نمایشە شانۆییە كانمان پەنا دەبرێتە بەر هۆڵ و گەلەرییەكانى دەرەوە كەئەمەش پێویستى بە كرێیەكى زۆرە. بۆیە پێویستە هۆڵ و گەلەرى گونجاومان بۆ دروست بكرێت یاخود بۆمان نۆژەن بكەنەوە).
6- دانانى كەسى شارەزاو پسپۆڕ لەشوێنە كارگێڕیەكان بۆ ئەوەى لەداوا هونەرییەكان تێبگەن . (هەڵبەتە زۆرجار توشى بەدحاڵى بوون دەبین لەگەڵ ئەوكەسانەى كەلە شوێنە كارگێڕییەكاندان چونكە لەداواكارییە هونەرییەكانمان تێناگەن چونكە خاوەنى بڕوانامەى هونەرى نین و تەنانەت بینەرى هونەرو هونەر دۆستیش نین. چونكە كاتێك پڕۆژەیەكى هونەرییان دەخەینە بەردەم بەنەشارازاییەوە مامەڵەى لەگەڵ دەكەن باشترین نمونەش بۆ ئەمە كاتێك داواى نمایش كردنى پێنج كاری شانۆییمان كردبوو ئەوان تەنها ڕەزامەندیان لەسەر پۆستەرو دەلیلەكان دەربڕیبوو نەك كارە شانۆییەكان . دەشیان وت تەنها ڕەزامەندیمان لەسەر یەك كار دەربڕیوە).
7- سازدانى گەشتى هونەرى بۆ ناوخۆو دەرەوەى هەرێمى كوردستان بەمەبەستى ئاڵوگۆڕ كردنى پەیوەندیە هونەریەكان .
8- دابینكردنى بودجەى تایبەت بۆ چالاكیە هونەرییەكانى پەیمانگە (لەئێستادا پەیمانگە تەنها (چل ملیۆن دینارى) هەیە كەساڵانە بۆ چالاكییە هونەرییەكان تەرخان كراوە بەڵام ئەوەتا دەست بەسەر ئەو بودجەیەدا گیراوەو بۆ چالاكیەكان خەرج ناكرێت . لەسەرو ئەوەشەوە داوا دەكەین كە ئەو بودجەیەمان بۆ زیاد بكرێت چونكە ئەمە ڕەنگە بودجەى تەنها فێستیڤاڵێكیش نەبێت).
دەستەیەك لەناڕیزیبوانى پەیمانگەى هونەرەجوانەكانى سلێمانى
27/3/2010
خوێندكارانی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان
27/3/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















