با سه‌رکرده‌ی بێ ئاگا چیتر مێژوو نه‌شێوێنن، چونکا ناتوانن دڵی پشده‌ری و بیتوێنیهکان لێک بڕه‌نجێنن
01/03/2012, 12:00 (GMT+1)

* ٤ - ٣- ١٩٩١ یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه و شه‌هید به‌ختیار هوڕێوهیش یه‌که‌م شه‌هیدی ڕاپه‌ڕینه ،
* ٥ - ٣ - ١٩٩١ یه‌که‌م ڕۆژی پاکسازی کوردستانه له داگیر که‌ران و بیوێنی ده‌سته خوشکی پشده‌ر و مه‌رگه ده‌روازه‌ی پاکسازیه.
* خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ هه‌میشه خۆیان به قه‌رزداری خه‌ڵکی ڕانیه زانیوه و ده‌زانن... چونکا هه‌میشه پشتیوانیان بوون و له ٥ - ٣ - ١٩٩١ له‌سه‌ر خه‌ڵکی پشده‌ر وه‌جواب هاتن و به‌عسیان بۆ هه‌تا، هه‌تا له بیتوێن وه‌ده‌رنا.. ئه‌گینا ئێستا ئێسک و پڕوسکی پیاوه‌کانی پشده‌رێ ده‌بوو له نوگره سه‌لمان و عهرر بۆیان گهڕابایان و بۆ کچۆڵهکانیشیان له میسر و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی.
* پێویسته هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به سوپاسه‌وه بۆ خه‌ڵکی حاجیاوا، چوار قوڕنه، ڕانیه و ده‌وروبه‌ری، ٥ - ٣ -١٩٩١ به‌رز بنرخێنن وه‌ک یه‌که‌م ڕۆژی وه‌ده‌رنانی به‌عسیان له ناوچه‌که و ٤ - ٣ - ١٩٩١ وه‌ک یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕین تۆمار بکرێت وه‌ک سه‌روه‌ری بۆ پشده‌ری سوتماک کراو، قه‌ڵادزێ دوو جار شه‌هید و دیبگهی ڕ‌اگوێزراو له خه‌بات.
* جێگای دڵ خۆشی خه‌ڵکی بیتوێن و پشده‌ره، که ئه‌م ساڵ جیا له‌ساڵانی پێشوو، بۆ یه‌که‌م جار حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی ٤ و ٥ / ٣ وه‌ک پشووی ڕه‌سمی ڕاگه‌یاند،
به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌س نیه، پێویسته په‌رڵمانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی یاسایی ئه‌و مێژووه به‌ڕه‌سمی بناسێنێت.
* پشده‌ر، مه‌رگه و بیتوێن به ڕا پهڕینهکانی ٢٤ ٤ هه‌شتاکان، ٤ ٣ ی یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕین و ٥ ٣ی پاکسازی پێکه‌وه جوانن و بوونه و پێشه‌نگ. به پشتیوانی خوا هه‌ر پێشه‌نگیش ده‌بن له کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی به‌تایبه‌ت له هه‌ڵکردنی ئاڵای سه‌ربه‌خۆ بوونی کوردستان.
ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ
www.nawandiqaladze.com
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






















