ئاگادارییه‌ك له رێکخراوی نهێنی لاوانی دڵسۆزی گه‌ل و نیشتیمان
22/07/2009, 12:00 (GMT+1)

پێتان ده‌ڵێن و دووباره‌یده‌که‌ینه‌وه ئه‌و کاره ناشیاو قێزه‌وون و ترسنۆکا‌نه به‌رانبه‌ر به گه‌نجان و لاوان و خه‌ڵکی سته‌مدیده و نیشتیمان په‌روه‌ران بوه‌ستێنن، ئه‌گه‌ر نا ده‌ستی پۆڵاینمان ده‌گا‌ته بنکه و باره‌گاکانتان گه‌رچی ئێمه دژی توندووتیژین. هه‌ره‌شه و گوره‌شه‌ی ده‌ز‌گا و موخا‌به‌راتیه‌کانتان بۆ سه‌ر لاوان و تێکۆشه‌راکان راگرن.
سه‌رانی جێبه‌جێکه‌ری کاره ناڕه‌واکانی ده‌سه‌ڵات و دیوخانی بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵان به‌جێبێڵن بگه‌رێنه‌وه باوه‌شی نیشتیمان روو له ماڵی سه‌روه‌ران و تێکۆشه‌ران و هه‌ژاران بکه‌ن. له یادتان بێت هه‌ر ئێوه بوون دوێنێ، که به‌ناو خه‌م خۆر‌و کوری نیشتیمان بوون ، دوا فرسه‌ته ویژدانتان ئارام که‌ن.
بۆ دواجار دوو باره‌ی ده‌که‌ینه‌وه دژی هه‌موو توندوتیژییه‌کین وه‌لێ له وڵامی هه‌ره‌شه و تۆقاندن و تیرۆردا گیان و ده‌ستمان پۆڵای‌ینه ئاماده‌ین ماڵ و خوێنمان فیدای ئازادی بکه‌ین، له مێژه ئێمه‌ی گه‌نج و لاو سه‌لماندومانه که هێزی له‌بن نه‌هاتوی گۆڕانین.
سه‌رمان فیدای تۆ نیشتیمان.
خوێنمان ڕ‌نگی تۆ کوردستان.
بژی گه‌ل بژی گۆران.
رێکخراوی نهێنی لاوانی دڵ سۆزی گه‌ل نیشتیمان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






















