وەڵامێكى تـــوڕە بۆ كەناڵى (كورد سات)
10/05/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆ خوێنكارێك لە سەر جێبەجێ نەكردنى ئەركەكەى لە پۆلەكەى بگرى بە تاوانى مامۆستاكەى دەزانن؟ بۆ باس لەوە ناكەن كە ڕۆژانە بە بەر چاوى هەموو خەڵك مامۆستا بە [چەقۆ، دەمانچە، دار و بەرد و شوخەت كردنى ئۆتۆمبێلەكانیان و دەستگیركردنى مامۆستا لە لایەن ئاسایش لە ناوەندەكانى خوێندن و سوكایەتى كردن بە مامۆستا لە لایەن كەسوكارى خوێنكاران] ئَهوەى بێحورمەتى كەناڵى ئاسمانى [كوردسات و رێكخراوە مەدەنیەكانى سلێمانى] ئەوكات بۆ قسەناكەن.
بۆ ئەوكات ئاوا نایەنە دەنگ و داوا لە [حكومەت و پەرلەمان و وەزارەتى پەروەردە و دادوەرى گشتى] ناكەن حەقى مامۆستاكە بكەنەوە.
ئەگەر ئێوە ی[كورد سات] باس لە مافى منداڵ دەكەن بۆ باس لەوەناكەن بە دەیان منداڵتان بێ باوك كرد لە شەرو خۆپێشاندانەكانى ئەم دوایەى سلێمانى یان بۆ پڕكردنى هەواڵەكانى [كوردساتە]
لە بێ هەواڵی؟ ئەم جۆرە بابەتە بێ بەهایانە،
بە داخەوە ساڵانێكە قودسیەتى مامۆستا لەلایەن حزب و حكومەتەوە نەماوە بەتێكدانى [سیستەمى خوێندن و قورس كردنى ئەركى مامۆستاو رەفتارى ناشیاو سومایەتى كردن بە هەیبەتى مامۆستا و بە خواردنى موچەى چەند ساڵەى مامۆستا ] و ئەگەر ئەوها بروات دواڕۆژ زۆربەى خوینكارەكامان فاشل وەك سەرانى [كوردسات ] دەردەچن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





