خاليد ڕه‌شيدی شێوه‌كار ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی بۆته سيخوری پاراستن
25/11/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و كات كاره‌سات ده‌بێته تاوان و خيانه‌ت و واز له پيشه و هونه‌ره جوانه‌كانيان دينن و په‌يامه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆيان ،په‌راويز ده‌خه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆيان ده‌بنه سيخورو شۆڤاشی ئه‌و قۆناغه!
له دوای راپه‌رين كه‌م تا زۆر ئه‌و ديارده‌يه سه‌ری هه‌ڵدا، به‌تايبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه سه‌ربه رژێمی به‌عس بوون و تاوان و خيانه‌تيان كردبوو، بێ سێ‌و دوو بووبنه زۆرنا ژه‌ن و سيخوری ئه‌و دوو حزبه.
دوای شه‌ری ناوخۆش زۆرێكی ديكه‌له‌ناو كوردستان و له هه‌نده‌رانه‌وه كه‌تنه مشه‌مش كردنی بۆن و به‌رامی نزيك بوونه‌وه له ئاليك و ئاخۆری هه‌ردوو بنه‌ماله و، به پۆست و پاره‌و مه‌نسه‌بی وه‌همی و سێبه‌ر،بوونه زۆرنا ژه‌ن و بوق لێده‌رو به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان بوونه وتار نووسی ناوی خوازراو، له‌وانه حه‌مه‌سه‌عيد حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قه‌ره‌داغی كه بونه پيشه‌نگی ئه‌و ريسوايه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه (خاليد ره‌شيد) ی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاره كه زياتر له ٨ ساله به ئاشكراوو نهينی بۆته سيخوری پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی ، به هۆی ئه‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ندی شيوه‌كاربووه، پاراستن له هه‌ولير ٢ مووچه‌ی جياوازی بۆ بریوە‌ته‌وه يه‌كيان به‌ناو هاوكاری هونه‌رمه‌ندان، ئه‌وی ديكه‌يشيان به پێی به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی بۆ پاراستن.
تا عيرفانی ره‌حمه‌تی خاوه‌نی چوار چرا مابوو، پاراستن شوينيكيان بۆ دياری كردبوو، به‌لام ئيشی يه‌كه‌می هونه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو تۆماركردن و وينه‌گرتنی ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌و ميوانانه بوون كه له سليمانی و هه‌نده‌رانه‌وه بۆ باشوری كوردستان گه‌رابونه‌وه، ئيتر به شه‌خسی بووبێت يا به فه‌رمی.
هونه‌رمه‌نديك له نووسينگه‌ی سه‌ته‌لايتی كوردستان له سليمانی زۆر باش نهينيه‌كانی ئه‌م خاليد ره‌شيده‌ی بۆ باس كردين، كه له مانگێكدا ٢٤ كاسێتی تۆماركردنی ده‌نگ و زياتر له ٢٠٠ وينه‌ی ميوانه‌كانی چوار چرای بۆ پاراستن ناردووه، ئه‌مه له مانگێكدا ئه‌ی ده‌بێ له ٨ سالدا چی كردبێ؟
ئه‌وه‌ی سه‌مه‌ره ئيستا زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌ناو سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانی يدايه‌و،له‌گه‌ل عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی هاتوچۆده‌كات، ئيتر هيچ پله‌يه‌كی نيیه به‌لام شۆڤيرو ئاماده‌كاريه‌كانی هاتن و چونی عه‌بدولوه‌هاب بۆ ناو بازار‌و شه‌وانی ئه‌بوس نا و شوينه‌كانی ديكه ريك ده‌خات.
تا ئه‌وه‌ی پاراستنی لقی ٤ ئاگاداریيان كردۆته‌وه چ كاره‌يه وتويتی من سه‌ربه كاك وه‌هابم.
به‌لام دوای يه‌ك كاتژمير پاراستنی سه‌لاحه‌دين هۆشداريان داوه‌ته پاراستنی لقی ٤ واز له خاليد رشيد بهێنن؟!
چه‌ند جاريك ئاری مه‌حوی و حه‌سه‌ن جه‌باری و سه‌روه‌ری فه‌تاحی سه‌مه‌د و هيوا ئاغا به ئاشكرا به عه‌بدولوه‌هابيان گووتوه، ئه‌مه زانياريه‌كانی داوه‌ته سايه‌ته‌كان و رۆژنامه‌كان؟
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی ئه‌وه‌ی باسكردووه كه له ريگه‌ی ئه‌م كاك خاليده‌وه زياتر له ٢٠ هونه‌رمه‌نتدی سليمانی به‌نهينی په‌يوه‌نديان به ئيمه‌وه كردووه له‌گه‌ل چه‌ندين كه‌سايه‌تی ديكه بۆيه به قه‌ده‌ر هه‌موومان پيويسته بوونی هه‌بێ، سه‌ريشه‌وه ليی ئاگادارن.
ئه‌و رۆژه سه‌ردانی باره‌گای لقی ٢١ م له راپه‌رين كرد ، ئاری هه‌رسين ووتی: ئه‌وه‌ته‌ی ئه‌م خاليد ره‌شيده هاتۆته وه سليمانی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی پارتيش وازيان هيناوه، شك و گومانی زۆر دروست كردووه، ئاری هه‌رسين ئه‌وه‌شی باسكردوه، سه‌رچاوه‌يه‌ك ئه‌وه‌ی پيراگه‌ياندووم شه‌وه‌ی رابردوو چيم ووتبوو هه‌موويان به ده‌نگ بۆ ليداومه‌ته‌وه پاراستن.
له نووسينگه‌ی سه‌ته‌لايتی سليمانی ئه‌وه‌يان باسكردووه كه عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی لای فازيل ميرانيش هاوكاری ٥٠٠٠ دۆلاری بۆ خاليد ره‌شيد وه‌رگرتووه.
حه‌يف بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌هره جوانه‌كانی خۆيان ده‌كه‌نه قوربانی كاری سيخوری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌خسی و بنه‌ماله‌كان.
تێبينی: ئه‌و رۆژه كه‌نالی هه‌ولێريش كه مولكی نيهاد بارزانیيه سه‌ربه كۆمپانيای ٧٧ چاوپێكه‌وتنێكيان له‌گه‌ل ئه‌و سيخوره سازكردبوو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





