عه‌زیز وه‌یسی له چه‌مچه‌مال کۆنسێرته‌که‌ی پێ ته‌واونه‌کرا!
22/02/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌رچه‌نده هاووڵاتیان بڕی 10 هه‌زار دیناریان به بلیتی چونه‌ژوره‌وه دابوو به‌ڵام نه‌یانتوانی سوود له‌و كۆنسێرته‌ی هونه‌رمه‌ند وه‌رگرن.
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌شدا شه‌ڕه‌به‌رد دروستبوو، به‌و هۆیه‌وه پۆلیس به‌ده‌نگ كێشه‌كه‌وه هات و كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نزیك ئاهه‌نگه‌كه رایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌شیاوی جێگاكه‌و زۆری ژماره‌ی هاووڵاتیان ئه‌ویش به‌و هۆیه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌جێهێشت تا ده‌روازی شاری چه‌مچه‌ماڵیش پاسه‌وانی كراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ پاراستنی گیانی.
وتیشی: هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی وه‌یسی پاسه‌وانێكی زۆریشی له‌گه‌ڵدابوو به‌ڵام نه‌توانرا كۆنترۆڵی ئاهه‌نگه‌كه بكه‌ن، لهئاههنگهكهشدا نزیكه‌ی 600 بلیت فرۆشراو به‌شێكی زۆری هاووڵاتیان به‌بێ بلیت هاتنه ژووره‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















