خۆکوشتنی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا!
25/03/2009, 12:00 (GMT+1)

پرسیاری سه‌ره‌کیم که زۆر ده‌مهه‌ژێنێ، بۆچی ئێمه بووین؟ بۆچی ئه‌ژین؟ ڕه‌نگه ئه‌م دوو پرسیاره لای زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی که خۆیان ماندوو ناکه‌ن به بیرکردنه‌وه و ته‌نها بۆ خۆیان ده‌ژین زۆر ئاسان بێت، یان بۆ ئه‌وانه‌ی که دین و ئاین سهرخۆشیکردون و خۆیان ڕاده‌ستی دنیای ئه‌فسانه کردوه دیسان زۆر ئاسان بێت، له‌وانه‌شه که پرسیاره‌کانی من بخوێنه‌وه گاڵته‌شم پیبکه‌ن!. وه‌ڵامیشم بۆ پرسیارکردنم له‌سه‌ر خۆکۆشتنی ژنان له کوردستاندا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه!
ژیان ئه‌وه‌نده ناسک و جوانه که هه‌موو مرۆڤێک حه‌زده‌کات له‌و ناسک و جوانیه بێبه‌ش نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که هۆشمه‌ندن به بیری مرۆڤایه‌تی و مرۆڤپه‌روه‌ری و به ئاگان له‌وه‌ی که جوانی ژیان و خۆشی ژیان و به‌خته‌وه‌ری ژیان ته‌نها مرۆڤه‌کانن که دروستیان کردوه، به‌بێ بوونی مرۆڤه‌کان جیهان به‌تاڵ و حه‌تاڵه و هیچی تیا نیه، ئه‌و جوانی و ناسکیهش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێنه‌ری چین و توێژه‌کان لێگه‌ڕێن و بۆ خۆیانی پاوه‌ن نه‌که‌ن، ده‌بێت سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کان وه‌ک یه‌ک هاوبه‌ش بن له‌و خۆشی و بهخیارییهی ژیاندا، چونکه سه‌رجه‌میان له به‌رهه‌مهێنانیدا هه‌رکه‌س به پێی توانا‌و سه‌لیقه و لێهاتووی خۆی به‌شداری تێدا کردوه. ئهلیرهوه ده‌مه‌وێت بچمه‌وه سه‌ر بابهتکهم و زیاتر زۆربڵێیی نه‌که‌م و سه‌ری خوێنه‌ر نه‌یه‌شینم.
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن ئه‌م جیهانه و پێشکه‌وتنی ئه‌م جیهانه و نه‌وه‌ستانی ژیان و چهقنهبهستنی له بازنه‌یه‌کی داخراودا، هۆکاره‌که‌ی ململانێی نێوان چین و توێژه‌کانه و ئه‌و ململانێیه به‌رده‌وامی داوه به ژیان و سه‌رده‌م.. بۆ سه‌رده‌م.. زیاتر ژیان جوانتر‌و ڕازاوه‌تر ده‌بێت و هه‌میشه خۆشی و به‌خته‌وه‌ریه‌کان له هه‌ڵکشاندان!که سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دام. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچی ژنان وه‌ک پیاوان دابه‌شنه‌بوون به‌سه‌ر چین و توێژه‌کاندا، بۆچی ئه‌و ململانێیه ته‌نها له نێوان پیاواندایه، ڕاسته وه‌ک ژنانی هه‌ژار و داماو هه‌یه، له کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌م جیهانه‌دا ژنانی ده‌وڵه‌مه‌ند و چینه سه‌رده‌سته‌کانیش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌شه ژنه که‌مینه‌یه.
ژن به‌شێکی گه‌وه‌ره‌یه وه‌ک پیاوان ده‌ڵێن ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵه!!، ئه‌و نیوه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، زوڵمی لێده‌کرێت، مافی پێشێلده‌کرێت، وه‌ک مرۆڤ ته‌ماشاناکرێت، سوکایه‌تی پێده‌کریت، هه‌ڵده‌سوڕێنرێت، ماندوو شه‌که‌ت دکرێت، منداڵی پێبهرههم ده‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ کارکردنیشیدا ماڵی پێ به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌موو ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵگا چۆن به‌سه‌ر پیاوانه‌وه‌یه به‌سه‌ر ژنانیشهوهیه، جگه له منداڵ به‌رهه‌م هێنان، که ته‌نها ژنان به ئازاری منداڵبوون و ئه‌رکی هه‌ڵگرتنی کۆرپه‌له‌که‌یان ده‌زانن، جگه له‌وه ژنان، سه‌رجه‌م ژنان به‌شێکی جیاوازه له کۆمهڵگاکهنادا، ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێشکه‌وتوش بێت و مافی ژنانی تا ئاستێک تیا پارێزرابێت، ژنان هه‌ر به‌شی خۆیان و جیا له پیاو مهینهنتی و ئازاری جیاکاری ده‌چێژن.
بۆیه من ده‌ڵـێم، هه‌موو ئه‌رکی ئه‌م جیهانه و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه پێش ئه‌رک و ماندووبوونی چینه چه‌وساوه‌کان به‌سه‌ر ژنانه‌وه‌یه، چونکه ژنان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چه‌وسانه‌وه چینایه‌تیه‌کانیان بهسهروهیه، چه‌وسانه‌وه و ومه‌ینه‌تی ئه‌رکی سه‌رجه‌م پیاوانیشیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌و پیاوه کرێکار بێت، خزمه‌تکار بێت، جوتیار بێت، پاڵابێت، وه‌زیر بێت، گزیربێت، بۆرژوابێت، له هه‌رچ چین و توێژێک بێت، ئه‌رکی به‌سه‌ر ژنانه‌وه‌یه.
که‌واته له‌م تێڕوانینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که رزگار بوونی هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان له چه‌وساندنه‌وه، له نابه‌رابه‌ری، له بوونی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری یان دروستبوونی حوکمێکی دیموکراتی ڕاسته‌قینه و به‌یه‌ک چاو ته‌ماشاکردنی هه‌موو مرۆڤه‌کان وه‌ک یه‌ک، ته‌نها به ڕزگاربوونی ژنان و جیاوازی نه‌کردن له نێوان ژنان و پیاوندا دێته به‌رهه‌م.
مه‌ینه‌تیه‌کانی ژنان هێنده گه‌وره‌ن، که له‌وپه‌ڕی بێدهسهلاتیدا په‌نا ده‌باته به‌ر خۆکوشتن و خۆسوتاندن و سه‌رهه‌ڵگرتن، کاتێک که ئه‌زانێت رێگایه‌کی ترساناکهو هه‌موو ئازاری خۆکۆشتن وخۆسوتاندنی له لا باشتره له ژیانێکی پڕ له مه‌ینه‌تی و کاره‌سات، کۆمه‌ڵگاکه‌ی توزقاڵێک رووناکی دڵی ناداته‌وه و هه‌رچوار وه‌رزی ساڵ له‌لای پایزه و ده‌بێت فرمێسکی چاوی له لای ببێته خۆراکی سێژهمهی و ناتوانێت به چاوێکی عاشقانه‌وه که‌سێکی خۆشبویهت، ناتوانێت ده‌ست بخاته ناو ده‌ستی که‌سێک که خۆشه‌ویستی کردویه‌تی به جێگه‌ی بڕوا و متمانه‌ی، لێوه‌کانی چاوه‌روانی ماچی لێوێک بێت که ته‌نها به‌و ماچه ته‌ڕبێت و تینوێتی بشکێت، هه‌میشه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی داوو تۆڕێک بێت که پێی دیل ده‌کرێت و ده‌خرێته دووتوێی پێخهفێکهوه که بۆنی سێکسێکی ناشیرین و بێزه‌وقی لێدێت و ته‌نها پیاوه‌که‌ی به‌و بۆنه سه‌رخۆشبێت، ئه‌میش وه‌ک کاڵا ڕاکشێت بۆی، وێرای ئه‌مه‌ش زله پیاوی پاڵه‌وانیش، هه‌میشه وه‌ک چه‌کوشی ده‌ستی بیرازکاری به‌ردی ئاسیا‌و به‌سه‌ر سهرهیوهبێت و سه‌ری بکوتێته‌وه و بیرازی سه‌ر و ۆرحی بکات رۆژانه. ئه‌م کاڵا زیندوه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆشی پیاودا خۆشی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ گریان دا گریانی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ سێکسدا سێکسی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ پۆز و لوتبه‌رزی پیاودا و لالوتی له سێکس و ساردبوونی له و کاڵایه‌ی که له لای کۆن ده‌بێت، ئه‌مه قبوڵبکات و به سه‌روه‌ری بزانێت بۆ پیاو و به پیاوه‌تی بداته قه‌ڵه‌م!! ده‌نا ئه‌و کاڵایه ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی شمشیری له‌کالان ڕانه‌وه‌ستاوی ئه‌و پیاوه‌ی که ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌م کاڵایه ده‌توانێت خه‌نجه‌ر هه‌ڵکێشێت و به‌رامبه‌ر به دوژمنی گه‌ل و نیشتیمان فس‌فس پاڵه‌وانێکه بۆ خۆی. له ئاوها باروزروفێکدا، ژنێکی نه‌خوێنده‌وار، هه‌میشه شه‌که‌تی ده‌ستی ژیان و پیاوی باوک و پیاوی براو پیاوی مام و پیاوی خاڵ و پیاوی خزم و پیاوی خێڵه‌که‌ی و دواجاریش پیاوی مێرد، هیچی بۆ نامێنێته‌وه ته‌نها خۆ کوشتن و خۆ سوتاندان نه‌بێت، نه‌فه‌ره‌ت هه‌زار نه‌فه‌ره‌ت له کۆمه‌ڵگایه‌ک که به‌و جۆره سه‌یری ژن ده‌کات. ئامۆژگاریم بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که توشی بێ هیوایی ده‌بن به‌رامبه‌ر به زوڵمی پیاوان، ئه‌وه‌یه مرۆڤی مرۆڤ په‌ره‌وه‌ر که به‌های مرۆڤایه‌تی و به‌هاکانی ژیان به‌رز ڕادگڕیت، ئه‌و مرۆڤه‌یه، که زوڵمی لێبکه‌ن لای باشتره که زوڵم بکات، تۆ به‌رز و به‌ڕێزتریت سه‌دان جار لهوپیاوانهی که زوڵمت لێدکه‌ن و مافت پێشێلده‌که‌ن. بۆیه ئه‌ی ژنی به‌ڕێز، جگه له‌وه‌ی که سه‌ری ئه‌م دنیایه به پوش نه‌گیراوه و ڕزگاربوون کارێکی مه‌حاڵ نیه، خۆکوشتن و خۆسوستاندن زوڵمێکه له خۆتی دکه‌یت، جگه له‌وه‌ی له منداڵه‌کانتی ده‌که‌یت، یان له دایک و خوشکه‌که‌تی دکه‌یت، ئازا به‌و وه‌ره مه‌یدان ، هه‌ر هیچت پێناکرێت، ئه‌و کاره ناشیرینه مه‌که که خۆت به ده‌ستی خۆت مافی ژیان له خۆت حهرامبکهیت و کۆتای به ژیانی خۆت بێنیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





