
ئیمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر ناڕه‌زای خۆمان ده‌رده‌بڕین وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، کاتێک که جه‌لال تاڵه‌بانی له شار و شارۆچکه‌کان ده‌هۆ ڵ و زوڕنا لێده‌دات ده‌ڵێ که‌سوکاری شه‌یدان ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن به مه‌سعود بارزانی. لێره‌وه ڕووی ده‌ممان ده‌که‌ینه تاڵه‌بانی و پێی ده‌ڵێین تۆیه‌ک که له کاتی ئاوادا بیری شه‌هید و پێشمه‌رگه، ته‌نانه‌ت کوردت ده‌که‌وێته‌وه و ناویان ده‌هێنێت به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆت نییه، داوایه‌کی ئاوا بکه‌یت، تۆ ته‌نها بۆت هه‌یه بچیت له تورکمان و جاش و خۆفرۆشه‌کان داوایه‌کی ئاوابکه‌یت، که ئیمتیاز و پاره و خانوو و زه‌ویت پێداون، منداڵه‌کانیان ده‌نێریته به‌ر خوێندنی زانکۆ و ئه‌وانه‌ی ترت فه‌رامۆش کردووه، تۆ چیت داوه به سه‌ر که‌سوکاری ئه‌نفال و شه‌هیدان تا داوایان لێبکه‌یت، ده‌نگ بده‌ن به که‌سێکی خائین و ناپاکی هاوشانی خۆت؟ تۆ بۆت نییه له‌مه‌ودوا خۆت وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک پیشانبده‌یت و له جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده داوایه‌کی وا قورس بکه‌یت، ئه‌گه‌ر ئیمه ده‌نگ به‌هه‌ر که‌سیک بده‌ین خۆمان ئازادین. ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک تاڵه‌بانی داوای لێبووردن له نه‌وه‌ی ئه‌نفال و نه‌وه‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌کانی شاخ و شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ بکات، له‌وه زیاتر بۆی نییه ناوی شه‌هید بهێنێت. ناوهێنانی شه‌هید له ده‌می که‌سێکی وه‌ک تاڵه‌بانی و مه‌سعود، ته‌نها سووکایه‌تیی و گاڵته‌پێکردنه به عه‌قڵی خه‌ڵکی.
داواکارین له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی و نه‌وه‌ی شه‌هیدان هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، نه‌فره‌ت له‌م به ناو دوو سه‌رکردانه‌ی کورد بکه‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌یده‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌یده‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر (له ئه‌وروپا)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست