بەعسییە مافیاکانی کورد ڕێگەیان نەدا ئەرشیفەکەی شاری سلێمانی دەنگ بدات !
28/07/2009, 12:00 (GMT+1)

مەلا نوری لەماڵەوە کتێبخانهیهکی هەیە و تاڕادەیەکی زۆر ئاگاداریی گەورە و بچوکی ڕووداوەکانە، بەتایبەتی ڕووداوە سیاسییەکان. مەلانوری بۆ هەرکوێیەك بچێت یان چووبێت ، هەمیشە هاوڕێکەی لەگەڵیدا بووە کە کامێراکەی بووە! بۆیە هێندە زانیاری پێویست ، دروست و بەڵگەداری لەلایە دەربارەی شاری سلێمانی و بنەماڵەکانی، کە نەك زۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامەکان بەو زانیارییە دۆکۆمێنتاتییانە دەوڵەمەند دەکات، بهڵکو مێژوویهکی ڕاستهقینهشی پێدهنووسرێتهوه، ههر بۆیه گۆڤاری سلێمانی، هەندێجار لێپرسراوانیش بۆ وەرگرتنی زانیاری پەنا بۆ لای باوکم دەبەن، تا ئەوڕادەیەی ناویان لێناوە ئەرشیفەکەی شار، بەڵام هەمیشە ڕەخنە لە دەسەڵات و لێپرسراوان دەگرێت و سەرزەنشتیان داکات.
ئەرشیفەکەی شار لە ڕۆژی 25 - 7 - 2009 ، واتە ڕۆژی هەڵبژاردنەکە، بۆ دنگدان ڕوویکردە بنکەی قوتابخانەی کاوە لە ئیسکان، بەڵام بەکرێگیراوهکانی دەسەلاتی مافیا وایانزانیوە کە پیرەپیاوێکی نهخوێنهوار و نەزانە ، بۆیە بە بیانووی ئەوەی کە ناسنامەکەی کۆپییە و ئەسڵی نییە، ڕێگەیان پێنەداوە دەنگبدات (لەگەڵ ئەوەی کە ناسنامەی ئەسڵیشی پێبووە). ئەویش به تووڕهییهوه بەجێی هێشتوون. ئهمه تهنها نموونهیهکه، نهک تهنها له باوکی من، بیانوویان دۆزیوهتهوه تا دهنگ نهدات و دهنگهکهی بدزن. بەڵێ نەوە بەعسییەکانی کورد داهێنەری دەیان ڕێگەی ناڕەوا و تەزویرن، بەدەیان بیانووی جیاواز ڕێگەیان لەسەدان هەزار تاکی کوردی گرتووە کە دەنگ نەدەن، بەڵام خۆیان لەجیاتی ئەوان دەنگیان بۆ لیستی کوردستانی داوە، پیرۆزتان بێت پەڵەی ڕەشی کاری ساختەو دەستێوەردان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





