به‌ق به‌ق له‌و لیسته، کاکه و مامه خۆشه‌ویسته
05/07/2009, 12:00 (GMT+1)

پاش گوێگرتن له هۆنراوه‌ی ئه‌م گۆرانییه، منیش له‌گه‌ڵیدا هۆنراوه‌که‌م هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه که ده‌بوو به‌م شێوه‌یه بگووترێت:
عه‌زیز وه‌یسی:
دۆلاره‌که‌ی سه‌وز و جوانه،
ڕه‌قه‌مه‌که‌ی په‌نجا و چواره
لیستی که‌رێکی دێزی هاره
کاری نۆزده ساڵه‌ی دیاره
هی دوو سه‌رۆکی کۆڵه‌واره
گوڵ هۆ گوڵ، تۆ گوڵمی
به‌رنامه‌ی خه‌ڵوز بهدڵمی
مادام دۆلار وه‌رئه‌گری
بۆیه وا به خرۆشی،
ئۆی ! بۆیه وا به خرۆشی
به‌ق به‌ق به‌ق له‌و هونه‌رمه‌ندانه
هه‌ر هه‌قیان تێهه‌ڵدانه
هه‌ر هه‌قیان تێهه‌ڵدانه
*******************
سمێڵمان سپی، ئه‌ڵێی کوێستانه
ڕه‌شی ئه‌که‌ینه‌وه به‌و قورعانه
ناحه‌زمان له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانه
به کوێرایی چاوی جاف و گۆرانه
جامانه سوور برای جاشه‌کانه
سه‌رۆکمان مامی نێچیرڤانه
گوڵ هۆ گوڵ هۆ گوڵمی
کاکه و مامه به دڵمی
گوڵ هۆ گوڵ هۆ گوڵمی
هۆ خائین و جاشی، تۆ به دڵمی
به‌ق به‌ق به‌ق له‌و لیسته
کلکی که‌ری پێویسته
ئیتر باقییه‌که‌ی خۆتان ته‌واوی بکه‌ن و له‌گه‌ڵیدا بیڵێنه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















