پیرۆزه پرۆڤیسۆریت ئه‌حمه‌د سالار
07/02/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌لام بۆ به‌دبه‌ختی كورد ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌ش كار ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ وه‌ك سیاسیه ساقیتهكان خۆیان بناسێن وراستیه‌كان له خه‌لك بشارنه‌وه. ئه‌حمه‌د سالار ئه‌و شانۆكاره به‌رزبوو كه هیوای زۆرمان له‌سه‌ر هه‌لده‌به‌ست تا كاتی ئه‌نفاله‌كان خۆی به‌ته‌واوی ناساند به‌دیاركه‌وت ئه‌وه شانۆكاره نه‌یه كه چاوه‌روانیمان لێده‌كرد له دواێش بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان و پشتیوانی له هاتنی سوپای به‌عس و ێدام بۆ شاری هه‌ولێر له سالی ١٩٩٦ كرد له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی تری بێهه‌ڵوێست .
ئه‌حمد سالار سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ته‌ها به‌رواری بۆته ده‌م راستی خۆشی وه‌ك پرۆفیسۆر به سویدیه‌كان ناساندوه له رۆژانامه‌ی داگێنس نیهێته‌ر له ٦ فه‌بریوه‌ری ٢٠١٠. به پاره‌ی هاووهلاتیانی كوردستان له‌وسه‌ر بۆ ئه‌سه‌ر ده‌چێت و خۆی به باشترین شانۆكار پرۆفیسوری زانكۆی تیاتر له كوردستان ده‌ناسێنێ. بۆ راستی قسه‌كانیشمان ئه‌وه خۆتان ژماره‌ی رۆژنامه‌كه ببینن وبیخوێنه‌وه . ئه‌حمه‌د سالار مه‌گه‌ر پرۆفیسوریهكهی ته‌زویر بێت نه‌وه‌ك له كام ده‌زگا ئه‌و نازناوه‌ی پێدراوه ئه‌گه‌ر راسته له رابردو پرۆفیسور بووه ئه‌ی ئێستا چۆن به پرۆفیسور ئه‌حمه‌د سالار نه‌ناسراوه.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















