بۆ باوکی ڕێژوان: گۆڕی کوڕه شههیدهکهت ناشرین مه‌که!
20/02/2011, 12:00 (GMT+1)

باوکی رێژوان، تکایه قسه‌مه‌که چونکه هیچ گه‌نجێ ئاره‌زووی ئه‌وه ناکات باوکی وه‌ک تۆی هه‌بێ، من به‌ش به‌حاڵی خۆم باوکی وه‌ک تۆم هه‌بوایه حاشام لێده‌کرد، کاتێک من بووم به‌پێشمه‌رگه و باوکم بۆ یه‌که‌مین جار و دوا جار هات بۆلام له‌گوندی گاپیڵۆن پێی ووتم: من حه‌زم کرد قوتابخانه ته‌واو بکه‌یت، به‌لام مادام هاتویت و بوویت به‌پێشمه‌رگه، گه‌ر ده‌ته‌وێت باوکت ئارام بخه‌وێت و شانازیت پێوه بکات، نهخڵهتابی بێیته‌وه ته‌سلیم به‌و زاڵمانه بیت. باوکی منیش یادی به‌خێر وه‌ک تۆ زیاره‌تی ماڵی خوای کردبوو، به‌ڵام تۆ له‌وه ده‌چێ شینی پاره بکه‌یت، که ده‌سه‌لاتیش که‌سیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه تۆ نه‌بێت ، ئه‌وه‌تانێ به‌رهه‌می خائین و ترسنۆک هاته زیاره‌تت، دوای ئه‌و پیاوه ڕهسمێکهی ئیتڵاعاتی ئیڕانیش عیماد ئه‌حمه ته‌شریفی هێنا و هات بۆلات.
بۆ دوا جار پێت ده‌ڵێین تۆ هیچی ڕۆژوان نیت، ئه‌و کوڕه تا له ژیاندا بوو، کوڕی تۆ بوو، به‌ڵام که شه‌هید کرا، ئیتر موڵکی گه‌له، نه‌ک تۆ، تۆ ته‌نها باوکی ئه‌ویت ئه‌وه‌ش ته‌نها یاسایه‌کی سروشتییه . تۆ ده‌قا و ده‌ق له‌و باوکانه ده‌چی که له‌ترسی گیانی خۆیان کوڕه‌کانیان ده‌نارده‌وه بۆ سه‌ربازی، سور ده‌یان زانی کوڕه‌کانیان ده‌کوژرێن، به‌ڵام دوو هۆکار له پشتێوه بوو، یه‌که‌م ترسنۆکی، دووهه‌م پاره و زه‌وی که سه‌ددام پێی ده‌دان. بۆ دواجار پێت ده‌ڵێین تۆ ناتوانی ئێمه له راماڵینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مافیایه سارد بکه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ی گوێ له تۆ ده‌گرێ و به قسه‌ت ده‌کات وه‌ک تۆ وایه، به‌ڵام ڕێژوان شه‌هیده و پاڵه‌وانی ئه‌م گه‌له‌یه.
به‌نده یه‌ک نمونه‌ی جوامێری پیاوێکی تر یان چاکتر بڵێم باوکێکی ترتان بۆ باس ده‌که‌م ، شه‌وێک له‌گوندی شه‌ده‌ڵه له‌ماڵێکدا بووم به‌داخه‌وه ناوی خانه‌خوێکه‌م له بیر نه‌ماوه، ئه‌و پیاوه جوامێره گێرایه‌وه، که ساڵی 1977 کاتی دروست بوونه‌وه‌ی شۆڕش کوڕه‌که‌ی ئه‌ویش ده‌بێته پێشمه‌رگه و به‌عسییه‌کانیش به خاو خێزانه‌وه ده‌یگرن و ده‌یان به‌ن بۆ سه‌ماوه، کاتێک ده‌گه‌نه ئه‌وێ سه‌یر ده‌که‌ن زۆر ماڵ و دایک و باوکی پێشمه‌رگه‌ی تریشی لێ ده‌بێ، ڕۆژێک سهجانهکه دێت و ناوی کابرا ده‌خوێنێته‌وه و ده‌ڵێ خۆتان کۆکه‌نه‌وه تۆ‌و خێزانه‌که‌ت به‌ر بوون، ئه‌ویش ده‌ڵێ ئه‌ی هاوڕێکانم پێی ده‌ڵێن: نا به‌س ئێوه، ده‌پرسێ بۆچی؟ ده‌بێ حیکمه‌تی ئه‌مه چی بێت تۆ بڵێی کوره‌که‌م ته‌سلیمی ئه‌م دڕندانه نه‌بوبێته‌وه؟ تۆ بڵێی له‌به‌ر ئێمه خیانه‌تی له‌هاوڕێکانی نه‌کردبێ، پاسه‌وانه‌که دێته‌وه، ده‌ڵێ: ها بۆ دانیشتووی بۆ خۆتان ئاماده نه‌کردوه بۆ به‌ر بوون؟ ده‌ڵێ من هاوڕێکانم جێ ناهێڵم، گه‌ر کوڕه‌که‌م هاتۆته‌وه ئه‌وه حاشا له‌ویش ده‌که‌م، من کوڕی وام نییه، پاسه‌وانه‌که ده‌ڵێ: نا کوڕه‌که‌ت له‌شه‌ڕدا کوژراوه. باوکی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌که نایشارێته‌وه به‌مامه پیره ده‌ڵێ: زۆر مه‌ردانه کوژرا، مامه پیره فرمیسکه‌کانی وه‌ک ده‌نکی هه‌نار هه‌ڵده‌وه‌رین، ووتی: ئیتر من ئاسودانه له زیندان هاتمه‌ده‌رێ و به‌گه‌یشتنم بۆ گونده‌که‌مان، خوانه‌ی بڕێ ئیستا دووکوڕی ترم لهشۆڕشدان و من پیرم.
باوکی ڕێژوان، ئه‌مه باوکه ، له کۆتاییدا ده‌ڵێم: بڕۆ حاجی گیان نوێژ و ئیتاعه‌تی خۆت بکه، له خوا بپاڕێره‌وه که له‌و تاوانه‌ت خۆش بێت که دوای شه‌هیدکردنی کوڕه‌که‌ت، ده‌رگات له بکوژه‌کان کرده‌وه، چونکه خواش له‌و قسانه‌ت خۆش نابێت.. تۆ یارمه‌تی زاڵمان ده‌ده‌ی، تۆ به زاڵمان ده‌ڵێی: کوشتن ره‌وایه، تۆ به حساب شیوه‌ن بۆ سلێمانی ده‌که‌یت، به‌ڕاستی سه‌یره به درێژایی مێژوو که‌سی وه‌ک تۆم نه‌دیوه، تکات لێده‌که‌م ئیتر شه‌هید ڕێژوان ناشرین مه‌که.
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






















