لەسەر رێبازى سەدامیەكان یادى سەردانى بارزانى بۆ قوتابخانەیەك دەكرێتەوە
14/03/2009, 12:00 (GMT+1)

شایانى باسە ئەم قوتابخانەیە كە یەكەمین قوتابخانەى نموونەیى بوو بۆ منداڵە بەهرەدار و یەكەمەكانى قوتابخانە سەرەتاییەكان لە هەولێر كرایەوە و لەسەرتادا لەلایەن نێچیروە هاریكارى دەكرا و یەكەم بەڕێوەبەرى پیاوێكى دیانى عەنكاوە بوو كە زۆر زانا و شارەزا بوو و بەبێ جیاوازى قوتابخانەكەى زۆر بەباشى بەڕێوە دەبرد و هەموو ساڵێك باشترین پلە لەو قوتابخانەیەدا دەهێنرایەوە لە پۆلەكانى سێ و شەشدا، بەڵام پاش ماوەیەك، دزەییەكان وەكو پیشەیى هەمیشەیى خۆیان، كەوتنە واسیتە و واسیتەكارى و مامۆستایەكیان كردە بەڕێوەبەرى ئەم قوتابخانەیە كە ناوى نورى بایز دزەییە و بە شایەدى پەروەردەى هەولێر و هەموو ئەوانەى دەیناسن و لەگەڵیدا بووینە، ئەو كابرایە هەموو شتێك بێت مامۆستا نیە و لەوەتى ئەو بووەتە بەڕێوەبەرى ئەم خوێندنگەیە رۆژ دواى رۆژ لە پاشەكشە دایە. قوتابیانى ئەم قوتابخانەیە بۆ بەشدار بوون لە هێنانەوەى تەرمى ئەنفالكراو و گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە فڕۆكەخانەى هەولێر بەشداریان كرد و هەر لەوێ كچێكى ئەو بەڕێوەبەرە كە بە واسیتەى باوكى لەگەڵ دوو خوشكى دیكەى لەو قوتابخانە دەخوێنێ، خۆى گەیاندبووە مەسعوود و داواى لێكردبوو سەردانى قوتابخانەكەیان بكات و ئەویش لە رۆژى 3ى ئادارى 2008 سەردانى كردبوون و بەڕێوەبەر بردبوویە پۆلى كچەكەى و گەلێك وێنەى لەگەڵ گرتبوو و پاشان وێنەكانى هەموو گەورە كردبوون و لە ناو قوتابخانەدا هەڵیواسیبوون.. جێى ئاماژەیە ئەو بەڕێوەبەرە لەوەتى لەو قوتابخانەیە دایە چەند خانووى كڕیوە و چەند جاران سەردانى وڵاتانى كردووە و ژوورەكەى هەموو ساڵێك دەستە قەنەفەیەكى تازەى بۆ دەكڕێ و ئوتومبێلى دائرەى هەیە، كەچى هەموو ساڵێك لەگەڵ كردنەوەى قوتابخانە دەبێ قوتابیەكان پەردە بۆ پەنجەرەى ژوورەكانیان بكڕن و جامەكان لە حسابى خۆیان چاك كەنەوە و تەنانەت ژوورەكانیشیان پێ بۆیاغ دەكاتەوە و دواتر وەسڵەكان دەباتە پەروەردە و پارەى پێ وەردەگرێ. لەكۆتایى ساڵیشدا پارە لە قوتابیان كۆدەكاتەوە و ئاهەنگ ساز دەكات بۆ خۆى و منداڵەكانى و مامۆستاكان و وەزیر و گزیران بانگ دەكات و خۆى لەپێشیان با دەدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





