په‌یکه‌رێکی ئاشتی بۆ دیاری قه‌ره‌داغی
16/07/2012, 12:00 (GMT+1)

له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌خوێن و جه‌نگ هه‌مو کوچه‌و کۆڵانه‌کانی هه‌رێمی گرت، وه‌ک هه‌مو چینوتوێژهکانی تر، هونه‌رمه‌ندانیش بێ به‌ش نه‌بون لهدابهشبون به‌سه‌ر به‌ره‌کانی جه‌نگدا، ههرچهندهههندێک هونه‌رمه‌ند بێ ده‌نگیان لێکرد و به‌غه‌مباری و دڵێکی شکاوهوهلهجهنگیان ده‌ڕوانی و حه‌سره‌تیان بۆ کۆتایی هاتنی جه‌نگ هه‌ڵده‌کێشا، به‌ڵام هه‌ندێکی تریش هه‌ر زو بون به‌به‌شێک له‌جه‌نگ و په‌نجه‌و زمان و گه‌رویان خسته‌خزمه‌تی لایه‌نێکی جه‌نگه‌که‌وه.
له‌ناو ئه‌و دو به‌شه‌ی هونه‌رمه‌ندانیشدا و لهبهشهناڕازیهکهیاندا هونه‌رمه‌ندێکمان ههیهکهپڕ به‌گه‌روی هاواری کۆتایی هاتنی جه‌نگی ده‌کرد، داوای ده‌کرد جه‌نگ کۆتایی بێت و جه‌رگی دایکان نه‌سوتێت، له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌زۆربه‌مان سڵمان له‌هه‌ردو حیزبی شه‌ڕکه‌ر ده‌کرده‌وه، ئه‌و هونهرمهندهبهگۆرانی دژه‌جه‌نگ نه‌وه‌ی نوێی به‌رامبه‌ر شه‌ڕ رق ئه‌ستور ده‌کرد.
دیاری قه‌ره‌داخی، به‌گۆرانی و ئاوازهغهمگین و ناوازه‌و جیاوازه‌کانی که‌دژی جه‌نگ ده‌یوت، پێی وتین کههونهرمهندان ده‌توانن به‌گژ شه‌ڕ و براکوژیدا بچنه‌وه، بۆیهلهئێستادا که کوردستان تا راده‌یه‌ک سه‌قامگیری سیاسی هه‌یه‌و پارته‌کان له‌بری فیشه‌ک و ئاگر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، ههقوایهبهرامبهر ئه‌و هونهرمهندهبێ وه‌فا نه‌بین.
ئێستا له‌کوردستاندا په‌یکه‌ر بۆ زۆر که‌سایه‌تی و ره‌مز ده‌کرێت، په‌یکه‌ر بوهبهئامرازی گه‌یاندنی مه‌به‌ستی جیاواز، بۆیهپێشنیار ده‌که‌م، وه‌ک رێزێک بۆ چه‌ند ساڵ به‌گژداچونه‌وه‌ی جه‌نگ و خوێن رشتن، په‌یکه‌رێکی ئاشتی بۆ ئه‌و هونهرمهندهدروستبکرێت، داواکارم رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانیش پشتگیری ئه‌و بیرۆکهیهبن، تکا له‌هاوڕێ پهیکهرتاشهکانیش ده‌که‌م، ئهوهشانازیهبهخۆیان ره‌وا ببینن و به‌زوترین کات ئه‌و کارهئهنجام بده‌ن، چونکهدروستکردنی په‌یکه‌رێکی ئاشتی بۆ ده‌نگێکی وه‌ک دیاری قه‌ره‌داخی کهساڵانێکهتهنها نیشتیمان دهلاوێنێتهوهو پشتی لهحیزبایهیتی کردوه‌و نهبوهبهداردهستی هیچ لایه‌نێکی سیاسی، ئه‌رکێکی پیرۆزه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















