بە شانازییەوە منم خاوەنى دیمانەى موعین
12/10/2009, 12:00 (GMT+1)

بەڵام لەوەیان راست دەكەى، كە لە كۆنگرە رۆژنامەنواییەكەى موعین ئامادە بووم و یەك پرسیاریشم ئاراستەى موعین نەكرد، دەزانى بۆ؟ چونكە من پێشتر لەلایەن چەند هاوڕێیەكى خۆشەویستمەوە بەڵێنى دیمانەى موعینم وەرگرت بوو، ئیتر من چ مەجبورم بێم لەو كۆنگرەیەدا پرسیارى خۆم بۆ ئێوەمانان ئاشكرا بكەم و وەڵامەكەشى بدۆڕێنم.
بیرمە لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە موعین ناوى (ناسر رەزازى و گروپى كامكارانى) هێنا كە ئەوانە دەناسێ، بەڵام لە دیمانەكەى مندا لە وەڵامێكى پرسارێكدا ئەو (ناسر رەزازی)یەى دووبارە كردۆتەوە و (زەكەریا)شى تێدا زیاد كردوە كەى كێشە، ئایا بەو هەموو قسە جیاوازەى كە لاى من كردویەتى تەنیا بە دووبارە بوونەوەى ناوى (ناسر رەزازى) ئەوە دەگەیەنێ كە دیمانەكەى من دووبارەیە!!
لەگەڵ ئەو هەموو بێ ئاگایەشت كاتێك وشەكانتم خوێندەوە بە ئاشكرا هەستم بە رق و توڕە بوونێكى زۆرى تۆوە كرد، كە پێم ناخۆشە وا رق لە دڵى، بەڵام لەوەشیاندا من تاوانبار نیم، چونكە ئەوەیان پەیوەندى بە بێ ئیشى خۆتەوە هەیە، ئەگەر كەسێكى پڕ ئیش و سەرقاڵ بووایەى، بەدڵنیاییەوە خۆت خەریكى من نەدەكرد و تووشى ئەو هەڵە گەورەیەش نەدەبووى، لێرەشەوە زۆر سوپاسى هونەرمەند و هاوڕێى خۆشەویستم نازێ عەزیزى دەكەم، كە هاوكارم بوو لە بە ئەنجام گەیاندنى ئەو دیمانەیە، هەروەها زۆر سوپاس بۆ كاك بۆتان و كاك نورناڵ، هاوكارێكى باشى من بوون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















