كه‌سایه‌تیه‌كی شاری هه‌ولێر ئه‌ركی دروستكردنی په‌یكه‌ری له‌قله‌قه‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ
16/06/2013, 12:00 (GMT+1)

دوای بلاوكردنه‌وه‌ی رهزامهندیهكه كه‌سایه‌تیه‌كی شاری هه‌ولێر (هێرش خۆشناو) په‌یوه‌ندی پێوه كردین و ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا كه ئه‌ركی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كه ئێمه‌ش وه‌ك كه‌مپینی دروستكردنی په‌یكه‌ری ئاشتی بۆ له‌قله‌قه كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ست خۆشی له‌كاك (هێرش خۆشناو) ده‌كه‌ین، كه به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا‌و به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌ركه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
له‌دوای ته‌واوبوونی په‌یكه‌ره‌كه، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربوون لهكهمپینهكهو هاوكاربوون بۆ هاوكاری و پاڵپشتی بلاوده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كاریان كردوه‌و رۆلیان هه‌بووه له دروستردنی په‌یكه‌ره‌كه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ چۆنیه‌تی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه سه‌رفكراوه، بلاوده‌كه‌ینه‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان.
ناوخۆ: 07504636340
ده‌ره‌وه:0046735366757
كه‌مپینی دروستكردنی په‌یكه‌ری ئاشتی بۆ حاجی له‌قله‌قه كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر
30/5/2013
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





