باشترە زەكەریا كۆنسێرتەكەى دوابخا..
22/06/2009, 12:00 (GMT+1)

بەهەرحاڵ
زۆر بەرێز كاك (زەكەریا عەبدووڵا) هەوڵبدە بەرهەمی نوێت وەكو جاری جاران پڕ لەڕۆح بێ، كاربكە بۆ پەروەردەكردنی نەوەیەكی زیاتر بۆ گوێگرتن لەهونەری گۆرانی كوردی، نەكەی دەنگە زۆڵاڵەكەت بكەیت بەڕەشەبای كارەسات و روناكی بەرچاوو عەقڵی هەندێ لەهەوادارانتی پێبكوژێنیەوە، خەڵكانێكی زۆر تۆیان لەخۆیان خۆشتردەوێو ئامادەن هەرچی بڵێی وەك گۆرانیەكانت گوێت لێبگرن و بیڵێنەوە، بەڵام خەڵكانێكی زۆرتر لەهەوادارانت دڵیان بەژیانی ئەم ووڵاتە ناكرێتەوەو هۆكارەكەیشی دەزانن، بۆیە ئەگەر بتەوێ لەڕێگەی كۆنسێرتەوە پاڵپشتی و دەنگ بۆ هەرلیستێك بەدەست بێنی بەر لەهەمووكەس ئەمجارەیان خۆت زەرەرمەندی سەرەكی و زیانێكی زۆر بەكەسایەتیو بەهونەرەكەشت دەگەیێنی، ئەگەر توانیت راشكاوانە بڵێ ئەوشوقانەی بەناوی من كراوە موڵكی من نیەو خوێنی ئێوەیە بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەم ووڵاتە بۆخۆیانیان قۆرخكردوە، ئەگینا لێگەڕێ باخەڵكی چۆن بیر لەداهاتوی خۆی دەكاتەوە ڕابردو چی فێركردوە، وا بڕیاربدا و كام لیست و لایەنی بەلاوە خزمەتكاری خۆیەتی دەنگ بۆ ئەوبدا، چیتر خەڵك نایەوێ چوارساڵی تری داهاتو بگۆڕێتەوە بەچەند سەعاتێكی كۆنسێرت و گۆرانی.. بۆیە ئەگەر بەنیازی كۆنسێرتی بۆپروپاگەندەی هەڵبژاردن، ئەوە دوایبخە بۆهەڵبژاردنی سەرتاسەری عێراق چونكە ئەوكات نەیاری بێگانەمان هەیەو خەڵكی پێویستیان بەهاندەرو پێناساندنە، ئەگینا بەژداربوانی هەڵبژاردنی 25/7 ی ئەمساڵ، لەلای خەڵكی ناسراون و پێویست بەناساندنیان ناكات، بادەنگە زۆڵاڵەكەشت وەكو هەواڵی tvیە حیزبیەكانی لێنێەت خەڵكێكی كەم گوێی بۆشلكات، با هەر زەكەریابی...
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















