پۆلیسی بەریتانیا ئاگری بەردایە وڵات
13/08/2011, 12:00 (GMT+1)

لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانەدا دەسەڵاتەکان وەک یەکن هەمیشە لە هەوڵی پاراستنی ناوەن بوند و پیرۆز ڕاگرتنی خۆیاندان لەم ڕوەوە ئەودەزگایانەش کە گوایا بەناوی یاساوە بەرگری لە مافەکانی تاک دەکەن و لەڕاستیدا بەرژەوەندی یەکانی دەسەڵات دەپارێزن هەردەم وەک فریشتەیەک و فریادڕەسێکی ئەخلاقی بە کۆمەڵگا دەناسێنن ،تا ئاگری پەلامارەکان دەستی نەگەیشتە ،کرۆیدۆن،ئیلینگهام ،واتە نزیکەی نیوەی زیاتری لەندەنی نەسوتان و نەپەڕیەوە بۆ بێرمینگهام و مانچستەر و لێڤەرپۆل و ئۆڤرەهامتۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەیڤید کامرۆن لە بەسەربردنی هۆلیدەیەکەی نەگەڕایەوە لەهەمانکات دانیان بە ناهەق کوشتنی مارک دا نەنا،کەبەبڕوای من ئەودان پێدانانە بەجۆرێکە نایەوێت جەوهەری ڕاستینەی ئەخلاقی پۆلیس پێشانبدات بەڵکو ئەو لێدوانەی کەدەڵێت هیچ بەڵگەیەک نی یە ئەوە بسەلمێنێت کە مارک دۆگان ویستبێتی تەقە لە پۆلیس بکات دەیەوێت پرسەکە تەنها وەک هەڵەیەکی تەکنیکی پیشانبدات کەلەڕاستیدا وانی یە زۆریک لە ڕاپۆرتەکانی هەواڵ کوشتنەکەی مارک وەک شێوازی کوشتنی ئێکسکیوشن (گولەبارانکردن بە فیشەک)ناوزەند دەکەن ،بەپەلە پڕوسکێ هانایان برد بۆ بنەماڵەی مارک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە داوالەخەڵک بکەن لەسەر ناوی تۆلەسەندنەوەی مارک کەس پەلامار نەدات و هێرشنەکاتە سەر پۆلیس و بازاڕ و مارکێتەکان ،پاشان دەزگا زەبەلاحەکانی ڕاگەیاندن بۆ شاردنەوەی ئابڕوچونەکانی پۆلیس کە ئاگری لەوڵات بەردا کەوتنە بەکارهێنانی وشەگەلێکی سەیر و سەمەرە وەک ئاژاوەگێڕ تاڵانچی دز تەنها وشەیەک کە گوێبیستی نەبوین دەستی دەرەکی بوو پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئەگەر ئەم پرسە گرێدراوی دزیی یە یان تاڵانە ئایا لۆژیکە زۆرترین ناوچەکانی لەندەن و شارەکانیتری مانچستەر لیڤەرپۆل بێرمینگهام کە لە گەورەشارەکانی بەریتانیان دز بن و تاڵانچی بن؟یاخود ئەم وڵاتە لەگێژاوی قەیرانێکی گشتگیری ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی دا گوزەردەکات و سیاسی یەکانی وڵاتی دەستوری نەنوسراوە هەوڵدەدەن وەک کۆمەڵە ڕوداوێکی دزی و تاڵانی لەڕای گشتی بگەیەنن ؟بەبڕوای من لێدوانە ئاگرینەکانی دەیڤد کامرۆن بە بەکارهێنانی هێز و گولەی پلاستیکی و پێدانی هەموو توانستێک بە پۆلیس بۆ گوایا گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ شەقامەکانی وڵات پێویستی بە چەواشەکاری یەکی میدیای بەناوی دز و تاڵانچی و ئاژاوەگێڕ هەیە و لەڕاستیدا قەیرانەکەش ئەگەر بەشێکی تاڵان و دزی بێت ئەویتری قەیرانێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی سیاسییە.
**************************************
***************************************
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





