شاڵاوی كۆسرەت ڕەسوڵ، بە گەڕەكى شەهیدانى ڕانیەدا ڕەت دەبێ!
21/04/2013, 12:00 (GMT+1)

***************************
ڕێگا چۆڵ بكەن قافڵەى وەنەوشە ڕەشەكانى كوڕى بەناو جێگرى سەرۆكى هەرێم دێت. هاتنى شاڵاوى کوڕی کۆسرهت، که به پهله خۆی به رانییهدا کرد بۆ ماڵە شەهیدهکان نییە بۆ هەواڵ پرسین و كێشەو گرفتەكانیشیان نیە، بۆ پێدانى دیارى و مژدەى زیادكردنى موچە و ژیانیشیان نییە تەنها بەبەردەمى ماڵەكانیاندا دەڕوا و بەس هاتنەكەى بۆ دڵدانەوەى ئەو خێزانانەش نییە كە بێ سەر و شوێنكراوى شەڕى ناوخۆیان هەیە بۆ بەسەركردنەوەى خانەوادەى كەم ئەندامانى سەنگەر و تێكۆشەرەكانى دوێنێش نییە كە ئێستا دانیشتوون و كەس بەلایاندا نایەت.هاتنى كوڕى جێگرى سكرتێرى گشتى حزبە سۆشیال مافیاکه بۆ قیرتاوكردنى شەقام و كۆڵانەكانى ئەو گەڕەكەش نییە كە لە ساڵى 2000 ەوە تائێستا كۆڵانێكیشی قیرتاو نەكراوە.
ڕێگا چۆڵ بكەن جەنابى كاك شاڵاو، لهگهڵ كۆمەڵێك ماستاوچى حزبى و بازرگانیشى لەگەڵە و بەپەلەیە بۆیە هەر بەكۆڵانە خۆڵەكاندا دێ و قافڵەى وەنەوشەكانى تەپۆتۆز دەكەن و دیارى بۆ منداڵە هەتیوو بێ نازەكانى شەهیدان جەنابى بەبەردەمى دەیان ماڵە شەهید دادێت بەڵام نابێت كەس لەبەر دەرگا بێت لەبەر ئەوەى پاسەوانەكانى هەڕەشە و مۆڕە دەكەن و لوولەى تفەنگەكانیان ڕووە و كەركوك و بۆ جێبهجێکردنی مادەى 140 نییە، بهڵکو ڕووە و ماڵ و ناو چاوى كەسوكارى شەهیدانە.
جەنابى ئهم ههرزهکاره مورااهیقه نەهاتووە قوتابخانە و باخچەى ساوایان و بنكەى تەندروستى بكاتە دیارى بۆ خانەوادەى تێكۆشەران و شەهیدانى ئەم گەڕەكە. نەهاتووە پیرۆزبایى لەو منداڵانە بكات كە بە ئاوارەیى و هەتیووى قۆناغەكانى خوێندنیان بڕیوە، كەسێك نییە گوڵێكیان بەدیارى بداتێ، نەهاتووە پیرۆزبایى هاوسەرگیرى لەكچ و كوڕانى شەهید بكات كە باوكیان لەو شاخ بۆ ئەو شاخ لەو لادێ بۆ ئەو لادێ لەو ئەشكەوت بۆ ئەو ئەشكەوت بەناڕەحەتى و ئێش و نەبوونى گەورەیان كردن ئەمرۆش بێ باوك و خۆشەویستەكانیان ئاهەنگى هاوسەرگیرى دەكەن ، جەنابى كاك شاڵاو بۆ ئەمانە و هەرچى ئێوە بەخەیاڵتاندا دێت بۆ كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە بۆ هیچیان نەهاتووە.
با قسهش لهسهر ئهوه نهکهین، که ئهم کهسه هیچ نییه ، تهنها کوڕی کۆسرهته، بهڵکو وای بۆ حساب دهکرێت، که دوای باوکی میراتی دهسهڵات دهدرێته دهستی، که له هیچ هیچتره و هیچ نازانێت، تهنها پۆزلێدان و دزین و به ههدهردانی سامانی وڵات و شێواندنی تهندروستی هاوڵاتیان له رێگای دهرمانی ژاراویی و ئێکسپایهر.

ئایا دهزانن، که جەنابی کاک شاڵاو بۆچی هاتووه؟ شاڵاو بۆ شایى و هەڵپەركێى دوو یاریزانى عەرەبى بەناو كورد هاتووە كە باوكیان و خانەوادەكەیان لە سنورى موسڵ و دهۆك له سهردهمی سهددامدا تا توانیان خزمەتى بەعس و جاشایەتیان كرد بە شاهێدى هەموو خەڵكى كوردستان، پرۆسەى ئازادى عێراق و هەڕەشەى تیرۆریستان لە موسڵەوە بۆ ئاوارەکانی ڕانیە هێناوه، ئهمانه نەبۆ كورد! نە بۆ حزبە سۆسیال خائینهکهی باوکی كاك شاڵاو ئاوارە نەبوون، بهڵکو لەسایەی سەرى باوكى كاك شاڵاو و سكرتێرەكەى، توانیان ڕانیە بۆ ئەوان بکهن بە بەهەشت و بۆ خەڵكى هەژارو تێكۆشەر و زۆرێك لەخانەوادەى شەهیدانیش بوو بە جەهەنەم و پەشیمانى.

_ ڕۆژى 28 / 3 / 2013 لەشارى ڕانیە لەگەڕەكى شەهیدانى ناسراو بەنەورۆز ئاهەنگى هاوسەرگیرى هەردوو یاریزان (هاوار مەلا محەمەد زێبارى و هەڵگورد مەلا محەمەد زێبارى) بەئامادەبوونى سەدان بەرپرسى حزبى و حكومى و سەرۆك جاش و سەرۆك عەشیرەت، به ئامادەبوونى شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ نوێنەرى جێگرى سەرۆكى هەرێم بەڕێوەچوو. مەلا محەمەد زێبارى یەكێك بووە لە سەرۆك جاشە ناسراوەكانى سەردەمى ڕژێمى پێشووى بەعس لە سنورى موسڵ و ئاكرێ دوای نهمانی دهسهڵاتی بهعس له عێراق لەژێر فشار و هەڕەشەى تیرۆریستان بەدەیان خێزان لە موسڵەوە هاتوون لەڕانیە نیشتەجێ بوون ساڵى 2009ش بەفەرمانى جەلال تاڵەبانى 25 پارچە زەوى نیشتەجێبوونیان لەڕانیە پێدرا جگە لەدامەزراندنى دەیان گەنجیان لەئاسایشى ڕانیە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






















