حەیدەر فەیلی وەزیری گەیاندن یان وەزیری موجامەلە و ماستاو!؟
05/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئاخر حەیدەری ماستاو و موجامەلە ئەوە قسەی یەكێكە كە لە دوو كابینەی یەك بەدوای یەكدا وەزیر بووبێ؟ ئاخر حەیدەری پارتی كەسێك هەیە بە سوكایەتییەوە باس لە كەرتێكی گرنگی ژێرخانی ئابووری بكات بەو شێوەیە؟ بەس ناحەقت ناگرم لەبەر ئەوەی كاتێك جەنابت بووی بە وەزیر:-
1- هەموو فەرمانبەرانی وەزارەت دەزانن تۆ بە چ ئۆتۆمبێلێك هاتوچۆت دەكرد و ئێستاش بە چی هاتوچۆ دەكەی!؟
2- كاكی شیوعی كە تۆ بوویتە وەزیر، بەر لەهەموو وەزیرێك وەزارەتەكەت تەسلیم بەكەرتی تایبەت كرد و بەسەدان فەرمانبەرت كرد بە فایز لە وەزارەتەكەت، كە بڕوای تەواوم هەیە ئەگەر ماركس و لینین و ئەنجلس و فەهد و سەلام و عادل زیندوو ببنەوە كەسانی وەكو تۆ و ئەمسالی تۆ دەكەنە عیبرەت بۆ هەموو ئەوانەی وەكو تۆ كە موزایەدە بە حیزب و بیروباوەڕە پاك و راستەكەیان دەكەن.
3- هەموو كەسێك دەزانێت كە ئەو موجامەلەیەی ئەمرۆ كردت موجامەلەیەكی حزبی بوو نەوەك ئەتەكێتێكی وەزیر و وەزاری چونكە هەر كەسێك تۆ بناسێ دەزانێت كە تۆ لە هەموو پارتیەك پارتی تری و لەجیاتی ئەوەی چەند كوڕِو كچێكی شەهید یان چەند كادیرێكی ماندووی حزبەكەت لەدەوروبەری خۆت دابنێی، هەر لە مەكتەبەكەت بگرە تا چایەچی و تەنانەت شوفێرەكەشت هەر خەڵكی پارتین داتناون!
فهرمانبهرێکی وهزارهتی گواستنهوه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





