مۆسیقا ناسنامه‌ی شارستانیه‌ت و هۆکاری نه‌مری و دروستکه‌ری مێژووه
13/03/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر میلله‌تێک بۆخۆی خاوه‌نی شارستانیه‌تێکه ، جا ئه‌م شارستانیه‌ته ده‌بێته مێژوێک که له‌دوارۆژدا ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێ دیاری ده‌کرێت ، مۆسیقا بوارێکه له‌م بوارانه که مێژوو دروست ده‌کات ((هانز هایکمان))ی زانای ئه‌ڵمانی زۆر به‌ووردی له‌باره‌ی مۆسیقای فیرعه‌ونیه‌کان دوواوه‌و گه‌یشتۆته گه‌لێ ئه‌نجامی شایانه‌وه کوردیش خاوه‌نی مێژوێکی خۆیه‌تی له‌بواری مۆسیقا بێ گومان دانه‌ری ئه‌م مێژووه‌ش هونه‌رمه‌ندان بوونه که ده‌توانین به‌رێگای گوێبیستنمان ، له مێژووی بواره‌کانی تریش بگه‌ین وه‌کو داستانه‌کانی دڵداری (خه‌ج و سیامه‌ند و مهم و زین و محه‌مه‌د و سێوه) هه‌روه‌ها داستانه‌کانی قاره‌مانێتی نه‌ته‌وه‌یی و شۆرشهیهک له‌دوای یه‌که‌کان که له لاوک و حه‌یرانه‌کان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت.
له‌و کاته‌ی به‌رهه‌مێکی مۆسیقایی له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌نمونه دائه‌نرێت ، ئه‌مه خۆی له خۆی دا ناساندنی کاره‌ساتێکه به جیهان و نه‌وه‌ی دوارۆژ ، به‌هۆی ئه‌م به‌رهه‌مه مێژوێک ده‌نوسرێ و ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوی ئه‌م کاره‌ساته ، که له‌دوارۆژدا مێژنوسان وه‌کو سه‌رجاوه‌یه‌ک پشتی پێ ده‌به‌ستن ده‌ینوسن (له‌و کاته‌ی ئه‌م شاره کیمیا باران کرا هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له فلان به‌رهه‌می مۆسیقا و سرود و گۆرانی وه‌سفی ئه‌م کاره‌ساته‌یان به‌م شێوه‌یه کردووه).
هه‌روه‌ها لهلاوکی محمد سێوه که به‌ده‌نگی کاوێس ئاغا و مام فه‌تحوڵلا عومه‌ر ووتراوه زۆر لایه‌نی مێژوویی بنه‌ماڵه‌ی میرانی سۆران و حکومرانێتی میر محمد ((پاشای گه‌وره))مان بۆ دیاری ئه‌کات له‌کاتێکدا لاوکهکهش له‌سه‌ر داستانێکی دڵداری ئه‌وکاتی دانراوه واتا مۆسیقا دروستکه‌ری مێژووه.
نه‌ته‌وه به‌هۆی هونه‌ری مۆسیقا به‌نه‌مری ئهمێنێتهوهههروهکو ئاشکرایه له نێوان ئێمه و عه‌ره‌به‌کان کێشه‌یه‌ک هه‌یه ک هئهویش له‌سه‌ر ناوچه دابراوه‌کانه که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵگه‌ی هه‌مه‌جۆرمان هه‌یه بۆ سه‌لماندنی کوردێتی ئه‌م ناوچانه له‌وانه نه‌خشه‌ی کوردستان و شوێنه که‌لتوریه‌کان....هتد و له‌گه‌ل مۆسیقا و بونی گۆرانی بێژه نه‌مره‌کانمان کهبهدهنگێکی ڕه‌سه‌ن له‌م شارهگۆرانیان ووتووه‌و وه‌خه‌ڵکی ئه‌م شارهشن که تاوه‌کو ئێستاش ناو و به‌رهه‌مه‌کانیان به نه‌مری ماونه‌ته‌وه جا جۆن بتوانن ئه‌م ناوچانه به‌هی خۆیان دابنێن که‌شتی تۆمارکراو و به‌ڵگه‌ی به‌رچاو هه‌یه؟
هه‌موو سه‌رکرده‌و فه‌یله‌سوف و نوسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند بۆ خۆیی و نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌دووای مردنی چه‌سته‌یی ، ناو و به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ر به‌زیندووی ئه‌مێنێته‌وه به‌م هۆیه‌وه که‌سانی نه‌مرن و ناویان له‌ناو خه‌ڵک و مێژوو ئه‌مێنێته‌وه ، له‌وانه‌یه سه‌رکرده له دووارۆژدا ژیان و ناوی بدزرێت وه‌ک سه‌له‌حه‌دین ئه‌یوبی به‌ڵام هه‌رگیز هونه‌رمه‌ند و شاعیر و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس به‌هۆی به‌رهه‌مه زیندو و ره‌سه‌نه‌کانیان ، ژیان و ناویان نادزرێ به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند ، وه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیشی زیندو و نه‌مربن ده‌بێت مۆرک و سیمایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌بێت و به‌رهه‌مێکی کاتی و مردوو نه‌بێت تاوه‌کو کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤ هه‌بێت و جولێنه‌ری هه‌ست و سۆز بێت جونکه مۆسیقا کاریگه‌رترین بواره بۆ سه‌ر ده‌روون .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















