هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا له سنووری هونه‌ر تێپه‌ڕی و گه‌یشته ناو شۆرش
20/04/2010, 12:00 (GMT+1)

کاتێک مرۆڤ گوێ له گۆرانییه‌کانی هونه‌رمه‌ند کاک حه‌مه جه‌زا ده‌گرێ، خه‌یاڵ ده‌یباته‌وه و وا هه‌ست ده‌کات، که گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و کاته. کاک حه‌مه جه‌زا له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه وه‌کوو هونه‌رمه‌ندێک زۆر واقعبینانه سه‌یری بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وڵاته‌که‌مانی ده‌کرد، بۆیه سنووری هونه‌ری تێپه‌ڕاند و ڕێگای پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵبژارد و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه خزمه‌تی هونه‌ری کوردی کرد.
ئه‌و تابلۆیه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌و پێداویستییه که‌مه‌وه و به ده‌نگێکی خۆشه‌وه له گۆرانییه‌کانیدا ده‌ری ده‌بڕێ، وه‌کوو (خوشکه له‌یلای بێتاوانه‌که‌م، بوکی ئازادی، ئه‌شق وئازادی، هۆ کاکی پێشمه‌رگه و پاکانه و مه‌ڕۆ مه‌ڕۆ و گۆرانییه‌کانی تری)، هه‌ر هه‌مووی یادگاریی سه‌رده‌می شاخن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سه‌روه‌تێکی هونه‌ری سه‌رده‌می شۆرشی نه‌ته‌وه‌که‌مانه، که کاکه حه‌مه جه‌زا له ڕێگای ده‌نگییه‌وه و به ئامانه‌ته‌وه ده‌یگه‌ینێته نه‌وه‌ی داهاتوو. کاتێک جه‌لاده‌کانی به‌عس له قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ، ڕۆحی شاعیر و پێشمه‌رگه شه‌هید (مه‌لا عه‌لی)یان له له‌شی جودا کرده‌وه، کاک حه‌مه جه‌زا ڕۆحی کرده‌به‌ر هۆنراوه‌که‌ی شه‌هید و به ده‌نگێکی زوڵال ده‌یگه‌یانده گوێی خه‌ڵک. ئه‌وه‌ی، که کاکه حه‌مه‌ی لای هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان زیاتر خۆشه‌ویست کردووه، به‌شداریکردنی وه‌کوو هونه‌رمه‌ندێکی شۆڕشگێڕ و له‌م لاشه‌وه ئه‌و هه‌ستی شۆڕشگێڕییه بوو، که له ناخیی خه‌ڵکدا په‌می خواردبوه‌وه و له جیاتی ئه‌وان و به ده‌نگی ئه‌وان، کاک حه‌مه جه‌زا به گۆرانی ده‌یگووته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌یویست له ڕێگای هونه‌ره‌که‌یه‌وه، سه‌رنجیی خه‌ڵک بۆئه‌و هه‌مووه زوڵم و زۆره‌ی حکوومه‌تی به‌عس ڕابکێشێ و ئاشنای شۆڕ‌شیان بکات.
زۆر که‌م بوون ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، که واز له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بێنن و ژیانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی ته‌رخان بکه‌ن، یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌نده شۆڕشگێڕانه کاک حه‌مه جه‌زا بوو به کۆشێ خێزانه‌وه وازیان له گوزه‌رانی خۆشیی شار هێنا و تێکه‌ڵاوی ژیانی خه‌ڵکی هه‌ژاری لادێ بوون و سه‌ریان بۆ دووژمنی میلهتهکمان شۆڕنهکرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته، هه‌رچه‌نده ماوه‌ێکه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ماڵه‌وه‌یه، به‌ڵام ئێستاش له چوارچێوه‌ی هونهرهکیدا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌ژیی و له جاران زیاتر وشیارتره و ئاگای له ئێش وئازاری گه‌له‌که‌مانه و به‌و هیوایه‌وه ده‌ژی، که جارێکی دیکه و به له‌شێکی ساغه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناو کۆڕی هونه‌ر و گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی کوردستان بڵێت..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















