کاک کامه‌ران عومه‌ر من له جیاتی تۆ شه‌رم ده‌مگرێت و ته‌ریق ده‌بمه‌وه
30/12/2012, 12:00 (GMT+1)

هونه‌رمه‌ند خه‌سڵه‌ت و مه‌رجی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه، کاتێک ده‌نگخۆشێک ئه‌و مه‌رجانه له ده‌ست ده‌دات که تایبه‌تمه‌نده به‌و پێناسه‌یە، ئەمە جگه له سوکایه‌تیی به هونه‌ر، سوکایهتیشە به خۆی!
هونەر به‌شێکه له نووسینه‌وه‌ی مێژوو، مێژووش گه‌وره‌یی که‌سه‌کان ده‌نووسێته‌وه، نه‌ک مه‌قامێک، نه‌ک پێداههڵدانێک، یان هۆنراوه و گۆرانییه‌کی بێتام. ئه‌گه‌ر تاله‌بانی گه‌وره بێت، ده‌بێت لێ گه‌ڕێن بزانین له چ خانه‌یه‌کی مێژوودا خۆی ده‌بینێته‌وه. کامه‌ران عومه‌ر ناتوانێت تاله‌بانی بکات به گه‌وره و داوا بکات جێ‌مان نه‌هێڵێت، گوایه هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان چاوه‌ڕوانێتی، له کاتێکدا تاله‌بانی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌که، یان بۆ ئازادیی پارچه‌یه‌کیش به خه‌ون و به بێ ئه‌قڵی ده‌زانێت.
کامه‌ران عومه‌ر له گه‌وره‌یی تاله‌بانییه‌وه ده‌ڕوانێته بچوکی خۆی، خۆیمان پێده‌ناسێنێت، تۆ به یه‌کێک ده‌ڵێیت گه‌وره‌م، واته خۆت بچوکیت، ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی کوردی له هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌کان جیاکردۆته‌وه، وشیاریی و پێشبینییه بۆ داهاتوو، که‌سی وشیار بچوک نییه، من دڵنیام کامه‌ران عومه‌ر، پاش چه‌ند ساڵێکی دیکه ئه‌گه‌ر گوێ له‌م مه‌قامه‌ی خۆی بگرێته‌وه شه‌رم دایده‌گرێت! ئه‌و کاته ده‌زانێت چ غه‌درێکی له خۆی وله هونه‌ریش کردووه، چین چین ئاره‌ق دایده‌گرێت! من رێزم بۆ ئه‌وانه هه‌یه که به مردنی تاله‌بانی خه‌مبارن، له خه‌مباری ئه‌وانه تێده‌گه‌م، لێ له‌وه تێناگه‌م، که بۆچی ئه‌وانه تێناگه‌ن!
له کۆتاییدا ده‌ڵێم هه‌ر وه‌کو بارام به‌گ سێ به‌سێ ته‌ڵاقی خوارد و فه‌رمووی: من رۆژانه سه‌د جار له جیاتی خه‌ڵک ته‌ریق ده‌بمه‌وه، منیش له جیاتیی کامه‌ران عومه‌ر که گوێبیستی ئه‌و مه‌قامه‌ی بووم، تک تک ئاره‌ق به نێوچه‌وانمدا زه‌نگوڵه‌ی به‌ست و ته‌ریق بوومه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان























