لەبەرێوەبەرێتى هونەرى شا نۆى لقى سلێمانى گەورەترین دزى كراوە
05/09/2009, 12:00 (GMT+1)

1-زیاد كردنى پێنج ساڵى خزمەت بۆسەر میلاكى بۆ ئەوەى پلەى بەرزبێتەوە وبگاتە ئاستى بەرێوەبەرو لەو پێنج ساڵەدا موچەكەى زیادى كردووەوكۆمەڵێك ئبمتیازاتى وەرگرتووە وەك سەفەر كردن وئیفاد وەرگرتن بۆ شارەكانى كوردستان وسەفەرى دەرەوە.
2- دوو سەفەرى كردووە بۆ دەرەوەى وڵات بەهۆى ئەو دەسەڵاتە تەزویرەوە كە وەریگرتووە بوً (ئیسپا نیا و لەندەن) لەسەفەرى دووەمیدا بۆ لەندەن بەناوى بەرێوەبەرى بەرهەمەوە چووە كە هیچ پەیوەندیەكى بەوە وە نەبووە وئاگادارى بەرهەمەكەش نى یە وجێگەى هونەرمەندى ترى دزیووە.لەكاتێكدا ئەو بەرهەمە زۆر لاواز بووە وروویان نەهاتووە لە شارۆچكەیەكى كوردستانیشدا نمایشى بكەن.
3-چوار پێنج كەسى نزیك بە خۆى ماوەیەكى زۆرە كردوونى بە لیژنەى مشتریات بۆكرین ودزى كردن واتە لیژنەى (مسروقات) نەك مسروفات.
4- فرۆشتنەوەى كەل وپەلى كۆنەى ناوماڵى بەرێوەبەر بە دائرەى بەرێوەبەرێتى هونەرى شانۆ ودروستكردنى وەسڵى تەزویر بۆى بە سعرێكى زۆر وبەناوى كەل وپەلى تازە وەك (تاقمە قەنە فە كۆن) ودواتر لە لێكۆڵینەوەدا لیژنەدا ئیعترافیان كرد كە بەڵى ئەو تاقمەمان لە ماڵى بە رێوەبەرەوە هێناوەتە دەرەوە بەڵام ترساوین..
5- سەرف كردنى 134 ملێون دینار بۆ 4 شانۆگەرى گەرۆك بۆ قەزاو ناحیەكان.. لە كاتێكدا ئەو برە پارە یە 2 شانۆى (عادل ئیمامیشى پێ نمایش دەكرا.. بۆ راستى ودروستى ئەم بەشەیان رۆژنامەى ئاسۆش لە سەرى نووسى..
ئەم دزى وگەندەڵیانەى كە لە سەرەوە باسكراوە بەلیژنە ساغ بۆ تەوە بە سەریدا. بەڵام بەهۆى واستەو دەست ماچ كردنەوە هیچى لێ نەكراوە وداواشى لێ كراوە برى (36) ملێۆن دینار بگەرێنێتەوە بۆ دائرەكەى ودواتر لاببرێت , لە كاتێكدا ئەم (ه. ر)دێرێك كارى بۆ هونەلاى كوردى نەكردووە . بۆیە داوا لە دكتۆر بەرهەم دەكەین كەدەبێتە سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران ودەیەوێت گەندەڵى ودزى نەمێنى چەندەها بەرێوەبەرى وەها هەیە ئیجرائاتیان لە گەڵ بكات ودادگایان بكات مادام دزیەكانیان روونەوە بەلیژنەوە دیكۆمێنتەوە هەیە....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















