مەخموورییەكان داواى گەڕانەوەى مافەكان دەكەن نەك بێلاف، وڵامێك بۆ گۆڤارى هەڵبوون
20/02/2009, 12:00 (GMT+1)

من سەرەتا بە هەڵبوون دەڵێن گەر ئەوەندە بۆ مەخموورییەكان خەمخۆربوون ئەى بۆنەهاتن راپرسیەك بكەن تا راپۆرتەكەتان زیاتر لە راستیەوە نزیك بێت و خەڵك دەنگیان بدابایە كە ئاخۆ كێیان دەوێ؟
یان كەدەڵێن بێلاف ئامادەنەبووە لێدوان بدات ئەى دەپرسم باشە ئەو وێنەتان لەكوێ بوو كەمن زاینارى تەواوم هەیە وەزیرى تەندروستى خۆى واژۆى لەپشتى وێنەكە كردوە و بۆ بێلافى ناردووە؟
ئێمە ئەوەش دەزانین كە ئێوە نەك بۆئێمە بگرە بۆپیشەكەشتان دڵسۆز نییە چونكە دەبوایە بهاتابونایە دەڤەرى مەخموور و راوبۆچونى خەڵكتان وەربگرتابوایە، نەك وەك ئێستا لەشەوێكى ئاهنگ ئامێزە راپۆرتەكەتان ئامادەكردوە، دواتر هەر ئەو سەرنووسەرە بەرێزەى گۆڤارى هەڵەبوون بوو لە رۆژنامەى جەماوەر دیمانەیەكى دژى رەحمان بەلاف بڵاوكردە، باشە دەپرسم لە بێستون نورى چەلاوخۆرى پاراستنى پارتى و سێبەرى جەلۆكانى بێلاف؟ ئەگەر وابوو (بێلاف) ئەوەندە باش بوو بۆ ئیدارەكەت بە حكومەتى سەفەرى و گەندەڵ ناوا دەبرد لەجەماوەر؟
دەمەوێت ئەوەش بەخوێنرانى گۆڤارى هەڵبوون بلێم كە ئەوانەى قسەیان بۆهەڵبوون كردووە خودان راى خۆیانن و تەعبیر لەئێمەناكەن؟
هەروەها لەبەشێكى ترى بابەتەكە هاتوە لەوانە دكتۆر بەختیار وەك مامۆستایەكى زانكۆ لادانى بێلاف بەنارەوا دەزانێت و دەڵێت: غەدر بوو كە شێخ لەمەخموور نەما" بۆیە ئێمەش دەڵێن مادەم كەوایە بۆجەنابى دكتۆربەختیار ناچی بە حزبەكەت بلێیى كە تۆ لێى پلەى ئەندام مەكتەبى پەیوەندیەكانت هەیە لە لقى 23 ى مەخموور و دەوامیش ناكەى! برۆ پێیان بلێ نارەواییە لادانى شێخ، جا ئەوكاتە بزانە تۆش دەردەكەن و هەمان چارەنوسى شێخە نورانیەكت لێدێ یان نا؟.
لەلایەكى ترەوە هاوارە ئاغا وەك كەسایەتیەكى مەخموور دەڵێت(هەتا ئەو لەوێ بوو عارەبێك و كوردێك بەشەر نەهاتن و ئەو رۆیى زۆرشت تێكچوو) لەقسەكانى ئاغا وادەردەكەوێت مەخمورەكەى مشیر ئاغا ئێستا قەسابخانە بێت"؟! من لێرە بە ئاغا دەڵێم جارێ تۆ وەرەوە مەخموور ئەوكاتە خۆت بەمەخموورى بزانە، و داواى هاتنەوەى كاكت بكە.
ئەو حاجى كاملى كە هەڵبوون كردیتیە شێخ نازانم كەى شێخ بووە؟! ئەو پاسەوانى قوتابخانەیە نەك شێخ بێت. دواتر ئەو زیاتر وەك شوفێرى شێخ عەبدوڵڕحمان مەرعى كورد كوژ دەبندرێت و بۆشى نیە لە ناوپێلاوانیش بلێت من رێزم هەیە؟
دكتۆر بەختار ئێمە دەزانینم تۆ بۆچى داواى گەرانەوى بێلاف دەكەى؟... خودا دەزانێت ئێوە لەدڵسۆزى بێلافتان نیە بەڵكو بۆ پاروە چەورەكەتانە كە سەرنووسەرەكەى هەڵبوون باش ئاگەدارى سەردەمى كێشەكانى ناو (سایلۆى مەخموورە) كە ئەوكاتەى مزەفەرى برات بەرێوەبەرى بوو لەگەڵ ناشێخى چۆن بەكەیفى خۆیان خۆر و خاشەكیان بە دانەوێلە وەردەگرت وتێكەل دەكرو پارەیان دەزى و هتد...
دەبوایە بێلاف قەت ئەو رێگەى بەخۆنەدابوایە كە تەنەزول بۆخەڵكێكى وەك شێخ غازى بكات كەتا دوێنێ كورد كوژ و تەعریب چى بوو ئێستا بچێت لەلاى مەسعود بارزانى شكواى بۆبكات، من یەك لە ئامادەبوانى لەناو ئەو دیدارەى خەڵكى مەخموور بووم كە شێخ غازى ئاواى بەسەرۆك وت و سەرجەم ئامادەبووان بەكوردو عەرەب سەر نزیشتیان كرد شێخیش وتى" ئاخر تەكلیفێكى بێلاف بوو دەبوایە وابلێم" بۆیە لێرانە دەردەكەوێت كە بێلاف خۆى بەخەڵك و میدیاكان دەڵێت داواى گەرانەوەم بكەن و ئەوەش بە بەڵگەوە لێى ئاگادارم كە چەند شەوێك بەر لە دیدارەكەى بارزانى، بێلاف هاتبوە مەخموور و تەنەزولى بۆخەڵكێكى زۆركردبوو تاكو ئەو داواى شێخ غازى بكەن، بەڵام خەڵك باشى دەناسن هیچیشى تۆ نەكردن تاكو بیدورێتەوە بۆیە بەهەموو شێوەیە رەفزیان پێدا.
لە كۆتاییدا بە خوێنەران و گۆڤارى هەڵبوون دەڵێیم تەنیا یەك پرسیار لە جەنابى بێلاف بكەن كە ئاخۆ ئەوكارگەیەیى كە بەلاف بە گەندەڵى پێكى هێناوە لەسەر رێگەى مەخموور ئەوە بە موچە بووە یان دزینى سەروەت و سامانى خەڵك؟ دواتر لە جەنابى نا شێخ دەلێم" ئەگەر بۆ پرسە و سەردانێك بوو دەنا نێتەوە بۆ مەخموور و ئێمە پێویستیمان بەو رێز تەقدیرەى ئەو نیە چونكە كەسى بەرێزمان هەیە.
بۆیە رەوا نیە تۆ بەم هەموو گەندەڵیە بگەڕێتەوە نێو مەخموور، مەخمووریەكان پێویستیان بە رێزو تەقدیر هەیە، نەوەك ئەوەى لەسەردەمى تۆ، ئەوەى لەسەر زارى تۆى قایمقامو تۆى شێخ و شاعیر دەهات بەسەر زارى هیچ كەسێكى نێو باڕەكانیش نەدەهات.
تەنانەت ئەوكاتەى ئێوە قایمقامى مەخموور بوون، هەرچى خزم و دۆستى خۆت بوون چەندین جار داوایان لێ كردووى كە ئاگادارى زمانى خۆت بیت و ئەوەندە جنێوفرۆش نەبیت و جنێو بە خەلًكى سادەو هەژارى مەخموورو قەراج و كەندێناوەو گوێڕ نەدەیت. دەبوایە گۆڤارى هەڵبوون ئەو راستیانەشى فەرامۆش نەكردبوایەو ئاماژەى پێ بكردبا. بۆیە لە كۆتاییدا وەك زنجیرە دراماى (تۆ بلێى وایە؟) تەنیا پێت دەڵێین (ئیحترامت هەیە مامۆستا).
- باقرتە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





