بهیاننامه خنکاندنی (تریفه محمهد ئیسماعیل) ئیدانه دهکهین و دوای بهسزا دانی ئهنجاندهران دهکهین
13/12/2009, 12:00 (GMT+1)

نیوە شەوى 7/8ى مانگى 12 ساڵى 2009 لە گوندى گردجان خاتوو (تریفە محمد ئیسماعیل)لە دایک بووى ساڵى (1981) کە خاوەنى سێ منداڵى چاو گەش بووە بەناوەکانى (گلێنەو ترێ و گەیلان) بە شێوەیەکى زۆر دڕندانە و دوور لە هەموو ویژدان و هەستێکى مرۆڤانە دەخنکێرنێت و دواتر سەر دەبردرێت، تریفە کە لەو کاتەدا سکى هەبووە و مناڵێکى دوو مانگى لە سکیدا بووە، بە شێوەیەکى هێندە نامرۆڤانە دەکوژرێت کە هەموو ویژدان و ئینسانێکى خاوەن هەست رادەچڵەکێنێت. ئەو رەفتاڕو دڕندەییە، نیشانەى ئەو پەرى جەهالەتە کە پێویستە لە لایەن تەواوى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و چینى رۆشنبیران و دامودەزگاکانى دەوڵەت و تەواوى کۆمەڵگاوە مەحکوم و ریسوا بکرێت و هەوڵى جدى بدرێت تا تاوانبارانى ئاشکرا بکرێت و بە سزاى توندى یاسایى بگەیەنرێن.
ئێمە لە (دەستەى ژنانى چالاکى راپەرین) وێراى ئەوەى زۆر بە توندى ئیدانەى ئەو روداوە دەکەین و تاوانبارانى ریسوا و شەرمەزار دەکەین لە هەمانکات هەوڵى دامودەزگاکانى ئاسایش و پۆلیس و نوسینگەى بەدواداچوونى توندوتیژى بەرامبەر بەژنان بەرز هەڵدەسەگێنین کە لە سەرەتاى زانینى کارەساتەکەوە، بەوپەرى هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیەوە بەدواى ئاشکراکردنى روداوەکەو دۆزینەوەى تاوانبارانەوەن. هیوا دەکەین هەرچى زووە ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسى بۆ هەموو لایەک رابگەیەنرێت و تاوانبارانى بە خەڵک بناسرێن و سزاى توندى یاسایى بدرێن.
لە راستیدا ئەو کارەساتە تەنها روداوێک نییە لەبەرامبەر ژنێکى بێگوناهى وەک خاتوو تریفە ئەنجام درابێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە دەیان و سەدان روداوى ترى دڵتەزێنمان دەخاتەوە بەرەچاو کە بە بڕو بیانوو پاساوى نابەجێ لە بەرامبەر ژناندا ئەنجام دەدرێن. ئەمەش هەڕەشەو زەنگێکى مەترسیدارە بۆ سەر تەواوى کۆمەڵگاکەمان کە پێویستە بە زووترین کات سنورى بۆ دابنرێت و لە ئاستێکى فراوانترى جەماوەرى و دەوڵەتى و یاسایى و رێکخراوەییدا ریسواو شەرمەزار بکردرێن.
نەفرەت لە تاوانباران و تاریک پەرستان .
درود بۆ گیانى پیرۆزى خاتوو تریفەو سەرجەم قوربانیانى دەستى جەهالەت و پیاوسالارى .
دەستەى ژنانى چالاکى راپەرین
10/12/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





