به‌یاننامه‌ی فه‌رمی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرووپا به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژن
07/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ژنانی کورد ده‌یان ساڵه که له‌و زه‌خت و زۆریه‌ی که له سه‌ریانه، تێگه‌یشتون و به ڕێگه‌ی جیاواز ویستویانه که له به‌رانبه‌ری دا ڕاوه‌ستن . چه‌ند ساڵ له ڕێگه‌ی خه‌باتی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه و له نێو حیزبه سیاسیه‌کان چالاکیان به‌ڕێوه بردوه، ڕۆژگارێکیش له ناو وڵات و به رێکخستنی رێکخراوه‌ی ناحوکمی ژنان و ساڵیانێکیش به چوونه ناو قووڵایی کۆمه‌ڵگا و له ڕێگه‌ی کارگه‌ی په‌روه‌رده و به شێوه‌ی روو له روو، له به‌رانبه‌ر ئه‌م زه‌خت و زۆره دا ڕاوه‌ستاون. له‌م رێگه یه‌شه‌وه تووشی هه‌ندێ کێشه وزه‌خت و گرفت هاتوون.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرووپا ڕاده‌گه‌یه‌نێ که له سه‌د و یه‌که‌مین ساڵی هه‌شتی مارس، رۆژی جیهانی ژن، لانی که‌م چوار که‌س له چالاکانی مافی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گرتووخانه به سه‌ر ده‌به‌ن، 6 که‌س له‌گه‌ڵ تاوانی قورس ڕووبه‌ڕوو بونه‌ته‌وه و دۆسیه‌کانیان له جه‌ره‌یان دایه، وکهسانێکێش به هۆی زه‌خت و گوشاره‌کانه‌وه ناچار بوون وڵاتی خۆیان، کوردستان، به جێ بهێڵن. ئه‌مه ته‌نیا به‌شێکی زۆر که‌م له‌و زه‌خت و گوشارانه‌یه که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ر چالاکانی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڕێوه ده‌بردرێت.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرووپا، سه‌ری ڕێز و ستایش داده‌نوێنی بۆ هه‌موو چالاکانی ژنان له ڕووی جیهان به گشتی و له کوردستان به تایبه‌تی . له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی که‌مپه‌ینی یه‌ک ملیۆن واژۆ له ئێران، ئه‌م که‌مپه‌ینه له شاره‌کان و گونده‌کانی کوردستانیش چالاکی خۆی ده‌س پێ کردوه. هه‌رچه‌ند ئه‌م چالاکیه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆی روانینی ئه‌منیه‌تی ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ زه‌خت و گوشاری زۆرتر ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه، به‌ڵام چالاکانی کورد هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاکانی دیکه‌ی ژنان له ئێران، به کاره‌کانی خۆیان درێژه ده‌ده‌ن و نیشانیان داوه که که‌مپه‌ین له پارێزگا کوردنشینه‌کانی ئێران، له چالاکترین به‌شه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌یه. به‌ڕای ئێمه، چالاکی و هه‌ڵسورانی ژنان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که تا راده‌یه‌ک کوشت و بڕ و تاوان دژی ژنان که‌متر بێته‌وه و بۆته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی قوربانیه‌کانی هه‌ندێ دیارده وه‌ک "کوشتنی نامووسی" و "خۆکوژی ژنان".
له کۆتایی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا ده‌که‌ین که به سیاسه‌ته‌کانی خۆی دژ به چالاکانی ژنان کۆتایی پێ بێنی و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، چالاکاڤانانی ژنانی کورد که له گرتووخانه‌کانی ئێران به سه‌ر ده‌به‌ن، ئازاد بکرێن و به‌رخۆدان و پاراستنی مافه ره‌واکانی ژنان که ویست و خواستێکی سروشتیه ، پێویسته ڕێزی لێبگیردریت.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرووپا
هه‌شتی مارسی 2009
www.kmmk.info
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





