دکتۆر بەرهەم له بەردەم تەوالێتا هاوڵاتییهک نامهی پێ ئهدات!
16/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئهوهی من بینیم، ئهوهبوو، که دکتۆر بەرهەم پاش نان خواردنەکەی لەو ئوتێلە چاوی بە ئاغای زڵمای خەلیل زادە دەکەوێت، دیاره زلمای خهلیل زاده ئیستا دۆستی ئهمانه و بهردهوام سهردانی کوردستان دهکات و دهمی چهور دهکرێت، بهڵام بینینینهکهی ههردووکیان ئهوهنده بچوکبوونهوهی د. بهرههمی تێدا بوو بەڕاستی خۆمم لە بەرچاو کەوت کە کوردم لەبەر ئەوەی هێندە بەکەمی و زەلیلی بینی لەبەردەم کەسێکی سیخوڕی وەک زڵمای خەلیل زادە، ئاخر شەرمە بۆ میللەتێک ئەم جۆرە کەسایەتیانە بەم زەلیلیەوە بەڕێوەی بەرن . با ئەمەش وازلێ بهێنین بۆکاتی خۆی. ئەوەی جێ ی سەرنج بوو لام لەو کاتەی کە دکتۆر چوو بۆ تەوالێت و هاتەوە کەسێک فرسهتی هێنا چوو بۆ لای دکتۆر بەرهەم و نامەیەکی دایە دەستی، گەرچی لە ناوەرۆکی نامەکەی نازانم بەڵام گومان لەوەدانیە کە ئەو نامەیە نامەی ئازار و نەهامەتیەکانە و بێ ئیرادەکردنی تاک و کۆمەڵە... ئاوا لە بەر چاوان دەبینرێت خەڵکان لە تاو حەیاو حورمەتی خۆی بە زەلیلی داوای یارمەتی دەکات . جا هیچ جیاوازیەک نابینرێت لە سیاسەتی بێ ئیرادەکردنی تاکی کۆمەڵ لەسەردەمی بەعسدا و سەردەمی ئێستای ئەم دەسەڵاتە . هەمان بەعسیزمی جارانە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





