رۆژی ژنان و ژنانی كوردستان..!
13/03/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆ نمونە لە سۆدان، تاوانباری جینۆسایدی گەلی دارفۆر (عومەر البەشیر) لەرۆژی ژناندا، ئەو رۆژەی كردە رۆژی پروپاگەندە. ژنانی بەش مەینەتی وڵاتەكەی كردە سۆپەر بۆ هەرەرەشە لە دژی، بریاری دادگای نێودەوڵەتی، كە (عومەر بەشیر)ی بە بەرپرسیارێتی جینۆساید لە دژی گەلی دارفۆر تاوانبار كردووە.
ژنانی كوردستان بەتایبەتی لە باكوری كوردستان و باشوری رۆژئاوای كوردستان و ئاوروپا و لە توركیا، ئەم رۆژەیان دوور لە شێوە كلاسیكیەكەی، یادكردەوە، لە ژێرناوی (ژن ...ژیان...ئازادی) (ئێمە نامووسی كەس نیین... نامووسی ئێمە ئازادیمانە) ئەم دروشم و خۆنیشاندانانە. وەچەرخانیكی گەلەك سەرنج راكێشن، لە خەباتی ژنانی ناوچەكە و لە شۆرشی رزگاری نەتەوەیماندا. ژنانی كورد لە باكوری كوردستان، لە رۆژی ژناندا ئەو راستیەیان بۆ دۆست و دوژمن دووپاتكردەوە، كە رزگاری گەل و نیشتیمان و هەموو تاكێكێكی كۆمەڵگا، لەرزگاری خودی ژندایە، تاكو كۆت و زنجیر و پێوەنەكانی دەست و پای ژن نەپچڕێت، گەنگازە، نەتەوەی كورد بە ئازادی و سەرفرازی بگات.
ژنانی باكور بە جلی نەتەوەیی و گۆڤێند و ئاهەنگ گێران و بە دروشمی (نا بۆ شەڕ، با بۆ ئاشتی) ئاستی هۆشیاری نەتەوەیی كورد و داخوازیەكانی ئەم نەتەوە بندەستەیان، بۆ ئازادی و سەرفرازی لە فۆرمی رێفراندۆمێكدا، بۆ دەوڵەتە داگیركارەكانی كوردستان دووپاتكردەوە.
ژنانی كوردستان. بەرێبەرایەتی pkk لە گرەوی بردنەوە و شكاندنی ئەو رێچكە سەهۆڵبەندانەدان، كە سەدان ساڵە قەڵای ئازادی ژنی كوردستان و گەلی كوردی گەمارۆداوە. رێفراندۆمەكەی ژنانی كورد لە یادی رۆژی جیهانی ژناندا، وەچەرخانێكی دیرۆكییە بۆ بە دیموكراتیزە كردنی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوین و رزگاركردنی ژنانی ناوچەكە لە كولتوری داگیركردنی (هەست و نەست و جەستەی ژنان) لە لایەن پیاوانەوە. ئەو رێفراندۆمەی ژنانی كورستان، مژدەی كۆتایی هانینە بە هێزی دەوڵەتە كۆلۆنیالیزمەكان كە دەبێت لە هەلبژاردنەكانی باكوری كوردستاندا... سەر بۆ ئیرادەی گەلی كورد بدەن و سستێم و رژێمی ئەپارتایت لە كوردستان كۆتایی بە دەسەڵاتی شوومی داگیركردن و كۆیلەیەتی بهێنێت. پیرۆزبێت رۆژی ژنانی جیهان و بەرخودان و تێكۆشانی ژنی كورد لە پێناوی ئازادی كردنی پیاوی كۆیلە و گەلی بندەستدا.
09.09.03
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





