شووتى به‌شه‌رته نه‌وه‌ك تاقى كردنه‌وه‌كانى (12) ئاماده‌يى
17/08/2012, 12:00 (GMT+1)

بـه‌رِيـَزان ...
من وه‌كو باوكى يه‌كێك له‌و قوتابيانه‌ى كه كچه‌كه‌م داخلَى تاقى كردنه‌وه‌ى (12) ئاماده‌يى بوو بۆ سالَى (2011 بۆ 2012) له‌شارى سلێمانى . له‌يه‌كێك له‌وانه‌كاندا ده‌فته‌ره‌كه‌ى به‌سپێتى ته سليم كردووه و دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو وه‌لاَمه‌كانى به‌لاستيك كوژانۆته‌وه‌و هه‌روه‌كوئه‌وه‌ى هيچى تيا نه‌نوسرابێ بۆئه‌وه‌ى ئه‌و وانيه هه‌لَگرێته‌وه بۆ ده‌ورى دووهه‌م تاكو بتوانێت له ده‌وورى دووهه‌مدا نمره‌يه‌كى باش به‌ده‌ست بهێنێت و معده‌لێكى به‌رزى هه‌بـێت . بــه‌لاَم سه‌ير له‌وه‌دايه كـه‌ده‌ره‌جه‌كـانى هاتـه‌وه (نمره‌ى بۆ دانراوه)له‌و وانه‌يه‌دا .. !!!! من وه‌كو باوكێك هه‌ستام چووم بۆ قوتابخانه‌كه ى وه‌چووم بۆ به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ولاَمى هه‌ردوولايان ئه‌وه‌بوو ئه‌و هه‌لَه‌يه له‌به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى ئه‌زموونه‌گشتيه‌كان كراوه له‌هه‌ولێرله‌كاتى تسليحات .. سه‌رتان نه‌يه‌شێنم هه‌ستام چووم بۆ هه‌ولێر له‌رِۆژى (2/ 8 /2012) بۆ به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى ئه‌زموونه گشتيه‌كان له‌وێ چاووم به‌چه‌ند مامۆستايه‌كى به‌رِێز كه‌وت وپشتگيريان كردم و ووتيان بچۆ بۆلاى مامۆستا (باپير بكر باپير) ئه‌و به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌زموونه‌گشتيه‌كانه ده‌بێت رِازيبێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وهه‌لَه‌يى كراوه له‌ووانه‌يه‌دا چاك بكرێت . چونكه چۆن ده‌بێت ده‌فته‌رى سپى نمره‌ى له‌سه‌ر دابنرێت ..چاوم به مامۆستا (باپير بكر باپير) كه‌وت هه‌ر كه قسه‌م كرد ئه‌و يه‌كسه‌ر ووتى نابێت و ئه‌وئيشه‌ى تۆبۆى هاتووى ته‌واووه له جێگاى خۆيدايه چونكه شه‌رت ئه‌وه‌يه كچه‌كه‌ت نيشانه‌ى زه‌رِبى ( ) دابێ له‌ده‌فته‌ره‌كه‌ى . له‌سه‌ر ئه‌و نيشانيه‌ى له‌ده‌فته‌ره‌كه‌ى نه‌دابوو ئه‌ونمره‌يه‌ى بۆ دانراوه.
دواى چاره كه موناقشه‌يه‌ك له‌گه‌لَ مامۆستا (باپير) نه‌گشتينه هيچ ئه‌نجامێك گه‌رِامه‌وه بۆ سلێمانى و ئه‌و ده‌ره‌جه‌يه حساب كرا بۆ كچه‌كه‌م...
من رِووده‌كه‌مه گشت هاولاَتيه‌ك و دايك وباوكى قوتابيه‌ك وه‌به‌تايبه‌تى وه‌زيرى په‌روه‌رده (شووتى به‌شه‌رته يان تاقى كردنه‌وه‌ى (12) ى ئاماده‌ييه‌كان).كێ به‌رپرسياره له‌وخه‌دره‌ى له‌كچه‌كه‌م كراوه..
هيوادارم وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان چاوێك بخشێنێته‌وه به‌وشه‌رتووشروتانه‌ى مامۆستا (باپير بكر باپير) باسى كرد بۆم چونكه نه‌بينراوه‌نه‌بيستراوه قوتابى له‌سه‌ر نيشانه‌ى زه‌رِب نمره‌ى بۆدابنرێت ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان






















