په‌یامبه‌رێک که به‌رده‌باران نه‌کرا
22/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و کۆتایی به چاوه‌ڕوانی 40 ملیۆن له هاووڵاتیانی خۆی هێناو له شارێک به ناوی بۆکان و له وڵاتێک به ناوی ئێران بۆ هه‌میشه سه‌ری نایه‌وه.

ئه‌وه‌ی ئه‌و له پاش خۆی به جێی هێشتووه، کۆمه‌ڵێک پرسیاری بێ وه‌ڵام و دنیایه‌ک بیره‌وه‌ری و ده‌ستمایه‌ی به سهراههڵگوتنه، که هه‌ر له یه‌که‌م ساته‌کانی پاش مه‌رگییه‌وه ده‌ستی پێکردووه و زنجیره پرۆگرامه‌کانی ده‌نگ و ڕه‌نگیش به‌دوایدا دێن.
سه‌یر نییه ده‌نگ و ره‌نگی کۆماری ئیسلامی و کاندیده‌کانی سه‌رۆککۆماری ئێرانیش باسی ئه‌و "په‌یامبه‌ره" بێ نازه‌ی کورد بکه‌ن، په‌یامبه‌رێک که وه‌ک زه‌رده‌شت به‌رده‌باران نه‌کرا، به‌ڵام له ئامێزیش نه‌گیرا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















