ڕێكخەرانی جیندەر لە وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری ژنان و ئافرەتان لە كۆبونەوەیەكی تایبەتدا
09/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ناوەرۆكی كۆبونەوەكە بریتی بوو لە چۆنیەتى ئامادەكردنى ڕاپۆرتى نێو دەوڵەتى سەبارەت بە ڕێككەوتننامەی سیداو كە ووڵاتى عێراق واژۆى لەسەر كردووە و پابەندە هەر چوار ساڵ جارێك ڕاپۆرتى خۆى پێشكەش بە ئەنجوومەنى ئاسایشى بكات بۆ ئەم مەبەستەش هەرێمى كوردستان پابەندە راپۆرتى خۆى پێشكەش بە حكومەتى ناوەندى بكات بۆ یەكخستى لەگەڵ راپۆرتى عێراق كە ئەمرۆ لە میانە دانیشتنەكە داوا لە رێكخەرانى جێندەر لە وەزارەتى پەیوەندار (داد-رۆشنبیری-تەندروستی پەروەردە-كۆمەڵایەتی خوێندنی باڵا-ناوخۆ) كرا , كە دەست بكەن بە كۆكردنەوەى زانیارى تەواو سەبارەت بە رەگەزى مێینە بە پێی بەندەكانى رێكەوتنامەكە .دواتر وەزیری كاروباری ژنان و ئافرەتان ئاماژەی بە هاوكاری و هەماهەنگی حكومەتی (بەغدا) كرد كە لە داهاتوێكی نزیك خولی راهێنان سەبارەت بە چۆنیەتى نووسینى راپۆرتى نێودەوڵەتى لەگەڵ رێكخەران ئەنجام دەدات.
جێ ئاماژە پێكردنە خاتوو شیرین ئامێدى چالاك لە بوارى ئافرەتان سەردانى وەزارەتى كرد سەبارەت بە تاوێوكردن لەسەر نووسینى راپۆرتى نێو دەوڵەوتى بۆ رێكەوتنامە سیداو .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





