خودایه‌کی دیکتاتۆر له‌گه‌ڵ کچێکی خه‌یاڵی
12/04/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵام ئه‌و سێوه‌ی که هه‌رچی هه‌ست بڵێیت تیادا نیه،بێ به‌ریی یه له سۆز‌و له خۆشه‌ویستی،هه‌ر زوو زوو ده‌هاته زمان و پێی ده‌وتم خێراکه،خێراکه ده‌یووت من سێوێکی سحراویم له پڕ وون ده‌بم و نامبینیته‌وه،نامبینیته‌وه.هه‌ستی پێده‌کردم ده‌ی ووت ئه‌ی کچی خه‌یاڵی ناته‌وێت ته‌نیا لێوت به‌ر ئه‌م سێوه بکه‌وێت،پێم ووت ئه‌ی سێوی سیحراوی نامه‌وێت،نامه‌وێت،ووتی کچی خه‌یاڵی به‌ڵام چاوت ئه‌خوێنمه‌وه واناڵێت.
له‌دواجاردا که‌وتمه‌وه گفتوگۆله‌گه‌ڵ خۆمدا ووتم نهسێوی سیحراوی غه‌زه‌ل نوسه نه‌منیش تریفه‌م،ووتم له‌وانه‌یه ئه‌و ماجه‌لانی راسته‌قینه بێت به‌ڵام من به دڵنیایی ژنه خیانه‌تکاره‌که‌ی ئوتێله‌که نیم،زۆر بیرم کرده‌وه ووتم له‌وانیه من کچه خه‌یاڵیه‌که‌ی ناو باغه‌کان بم به‌ڵام زۆر زوو له‌وه‌ش په‌شیمان بوومه‌وه که من ئه‌و نیم،له دواجاردا ئه‌ی خودایه خۆمم دۆزیه‌وه که من ئه‌وان نیم به‌ڵام من یه‌کێکم له‌وان.هه‌ر له کاتی ئه‌م بیرکردنه‌وانه‌دا که‌ش و هه‌وا ده‌گۆڕا،هه‌وره‌کان پڕ به‌خۆیان هاواریان ده‌کرد،ئه‌ستێره‌کان له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه،زه‌وی و ئاسمان دایان له‌یه‌ك،بومهلهرهزهیهك ڕوویدا و چیاکان ته‌خت بوون.له‌و کاته‌دا منیش هێنده‌ی سێوه‌که لام شیرین بوو قه‌پم پیادا کرد و خواردم، له‌دوای خواردنی هه‌ستم کرد زیاتر شیرینه له لام.خودایه تۆی دیکتاتۆریش وه‌ك و ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆره‌کانی ئێستا منت بێ به‌ری کرد له خۆت و بێ ئه‌وه‌ی کوێم لێ گریت هه‌ڵدامه سه‌ر زه‌وی و ناوت لێ نام کچێکی خه‌یاڵی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





