تورکیش ئێرلاین: بە مەبەست گۆشتی به‌راز بۆ کورده‌کان دادەنێت
16/01/2012, 12:00 (GMT+1)

له کۆی نزیکه‌ی 180 نه‌فه‌ر ته‌نیا 6 نه‌فه‌ریان بیانی بوون، کاتی نان خوردن هات به‌ڵام مه‌خابن ته‌نیا یه‌ك جۆر خواردنیان دا به هه‌مووان و بواری هه‌ڵبژاردنی تیا نه‌بوو، زۆربه‌ی زۆریی نه‌فه‌ره‌کانیش خواردیان چونکه نه‌یانده‌زانی چییه و دوای ئه‌و هه‌موو سه‌عاتی چاوه‌ڕوانییه‌ش له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر هه‌مووان برسی بووبوون، ئه‌و خواردنه‌ش بریتی بوو له له‌فه‌ی به‌راز، من دڵنیام ئه‌وه هه‌ر بۆ ئیهانه‌کردنی هه‌ستی تاکی کورد بووه ئه‌وه‌یان پێشکه‌ش کردووه و دڵنیاش بوون که ئه‌گه‌ر به نه‌فه‌ره‌کان بگووترایه زۆربه‌یان نه‌یانده‌خوارد.
که‌چی به داخه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر به هه‌مان هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاین که له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه هه‌ستاین به‌ره‌و دوا ڕووگه‌مان که ئه‌وروپا بوو، دوو هه‌ڵبژاردنیان به نه‌فه‌ره‌کان ده‌گوت: یاخود مریشك یان ماسی.
جا منیش له دڵی خۆمدا وتم ته‌نانه‌ت له‌مه‌شدا که شتێکی زۆر ساده‌یه جیاوازیمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به ناخۆشترین شێوه نابه‌دڵی خزمه‌تی هاوڵاتی موسافیری کورد بکه‌ن، ئا به‌م جۆره ڕه‌گه‌ز په‌رستایه‌تی له بیری پوچی که‌مال ئه‌تاتورکه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م نه‌وانه‌ی ئێستای تورکیا که نایانه‌وێت جگه له نه‌ته‌وه‌ی تورك هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر بوونی هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی تورکیادا، ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش مه‌رجه‌کانیان فه‌رز ده‌که‌ن به‌سه‌ر حوکمه‌تی نه‌زۆکی کوردی‌دا له هه‌موو گرێ به‌سته‌کاندا هه‌رچه‌نده هه‌ر کۆمپانیا تورکه‌کان به‌شی شێریان به‌رده‌که‌وێت و سوودمه‌ند ئه‌بن، ئا ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی لاوازی سیاسی لای سه‌رانی کورد، که ته‌نانه‌ت ناشتوانن بکۆکن له‌به‌رده‌م ئه‌و داگیرکه‌رانه‌دا جگه له داکۆکی کردن له به‌رژه‌وه‌نده گڵاوه‌کانی خۆیان هیچ شتێکی تریان لا مه‌به‌ست نییه، جا من له‌م مینبه‌ره ئازاده‌وه بۆم هه‌یه له هێڵی تورکیش ئێرلاین بپرسم : ئایا هۆی چی بوو ته‌نیا و ته‌نیا له‌فه‌ی گۆشتی به‌رازتان پێشکه‌شی ئه‌و نه‌فه‌رانه کرد که له کوردستانه‌وه سواری فرۆکهکهتان بوون و له به‌رانبه‌ریشدا هیچ هه‌ڵبژاردنێکی ترتان نه‌دایه نه‌فه‌ره‌کان، له کاتێکدا ده‌زانن که هاوڵاتی کورد ئه‌و گۆشته به پیش ده‌زانێت بۆ خواردن، ئایا ئه‌مه به پێشێلکاری و بریندارکردنی هه‌ستی تاکی کورد دانانرێت؟؟ جا تکام له هه‌موو هاوڵاتییه‌کی کورد ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك بدات بزانێت ئایا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی دروسته؟ ئایا هۆی چیه که ئێمه خاوه‌نی فڕۆکه‌خانه‌ین که‌چی خاوه‌نی هیچ هێڵێکی فڕین نین؟ ئایا ملیاردێره‌کانی ده‌سه‌ڵات که پاره‌ی میلله‌ت ده‌دزن پاره‌کانیان به‌ره‌و چ ڕووگه‌یه‌کی شاراوه ده‌به‌ن و له کوێدا وه‌به‌ری ده‌هێنن؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





