بانگه‌وازێك بۆ خۆپیشاندان دژ به عه‌لی باپیر و ماره‌بڕینی ژنی سێیه‌م
10/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێوه‌ش ئه‌ی یهکسانیخوازنی کوردوستان، به پیاوان و ژنانه‌وه، ئێوه‌ش ئه‌ی مرۆڤدۆستانی کوردوستان، به پیاوان و ژنانه‌وه، وه‌رن یارمه‌تیمانبده‌ن بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانێك دژ به‌م تاوانه نوێیه‌ی که به به‌رچاوی ههمومانهوهو یه‌کێك له سه‌رکرده‌کانی کوردوستان به‌رامبه‌ر به ژنێکی ئه‌نجامده‌دات. بێدهنگبونمان، نه‌ڕژانه سه‌ر جاده‌کان، ماننهگرتنمان ڕاسته‌وخۆ به‌شداریکردنه یان ڕازیبونه به‌وه‌ی که مامۆستا عه‌لی باپیر دو ژن له یه‌ك ماڵدا کۆبکاته‌وه‌و له شه‌وێکدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوکیاندا بخه‌وێت ! ئه‌مه نه‌ك هه‌ر خۆی له خۆیدا تاوانێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵکو تاوانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیشه، چونکه ئێمه هه‌رازان گه‌نجمان هه‌یه که خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن خێزانێك دروستبکه‌ن، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیان ڕێگایان پێنادات. ئه‌مه‌یه ئه‌و دادپه‌روه‌ریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که مامۆستا عه‌لی باپیر له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد !
خوشکان، دایکان، برایان، باوکان، ئێوه ئه‌ی هه‌مو ئه‌وانه‌ی که ناتانه‌وێت کچه‌کانتان، خوشهکانتان ببێت به ژنی دوهه‌م و سێیه‌م و چوارهه‌می مامۆستا عه‌لی باپیره‌کان، په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمهیلهوهو با هه‌مومان خۆمان ڕێکبخه‌ین و بیسه‌لمێنین به‌م پیاوه مونحهریفانهی که باوه‌ڕیان به یه‌کسانی ژن و پیاو نیه، که ئێمه لێره‌ین و موقاوه‌مه ده‌که‌ین و ده‌ڕژێینه سه‌رجاده‌کان و له مافه‌کانمان بێده‌نگ نابین.
داواتان لێده‌که‌م که په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاتی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م نوسینه‌گه‌ی ئه‌میری کۆمه‌ڵدا ده‌ستنیشان بکه‌ین.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





