درامای کۆری دەستی گرد بەسەر کوردستانەوە و مێژوو کلتوری کوردی لە ناو برد .!
08/10/2012, 12:00 (GMT+1)

بەداخەوە سەرەرای ئەوەی کە بەشێوەیەکی کەم درامای کوردی بەرهەم ئەهێنرا . کەچی ئێستا بەشێکی زۆری کەناڵەکانی راگەیاندنی کوردی هەڵمەتی پەخشکردنی کردۆتە مەبەست و هەر کەناڵ و بە شێوەیەک هەوڵی پەخش کردنی درامای کۆری ئەدات، کە هەموویان باس لە مێژووی وڵاتی ناوبراو ئەکات.
لە ئێستادا نەوەى ئەم سەردەمە هێندە لە مێژووى كۆريا گەيشتوە هێندە ئاگاى لە مێژووى وڵاتي خۆمان و نەتەوەى خۆمان نيیە. ئەمەش هەڵەي ئەو دەزگا راگەياندەنانەيە و خەتاباری سەرەکیش دهسهلاته، کە نەیتوانیوە کۆنتڕۆلی دەزگاکانی راگەیاندن بکات، هەروەها دەزگاکانی راگەیاندنیش دەبوو لە شوێنى بيركردنەوە لە دراماى بيانى هەوڵي دەرهێنانى دراماى كوردي بکەن.
كەم كەس له نهوهی ئهمڕۆ ئاگاداره و بزانێ مێژووى كورد يان رابردوي كوردستان چۆن بووە . بەڵام ئێستا هەمو كوردێك ئاشنا بوە بە مێژووى كۆريا و بە ئاگايە لە مێژووى ئەو وڵاتە . ئەمەش بە هۆي دەزگاكانى راگەياندنى خۆمانەوە !
هۆكاري پەخش كردنى مێژووى وڵاتي بيانى تەنها بۆ راكێشانى جەماوەرى راگەياندەنەکانیانە بێ ئەوەی بیر لە سلبیاتەکانی بکرێتەوە ئەگەر نا ئەو كەناڵانە هيچ بەرژەوەندييەكيان دەست ناكەوێت لە پەخشكردني مێژووى وڵاتێکی بيانى .
ئێستاش هەر كەناڵه چاو لەوەى تر ئەكات و هەڵدەستێت بە دۆبلاج كردنى دراما كۆريیهكان و تاكو بينەري كەناڵەكەيان روو لە زيادبوون بكات .
ميللەتى كورد بەحەسرەتەوەيە كە تەماشاى دراماى كوردي بكات . زۆر جار هەموومان ئاواتى ئەوە دەخوازين، كە زوو مانگى رەمەزان بێت تاكو لەو مانگەدا زنجيرەيەكى دراماى كوردي ببينين، چونكە هێندە دراماى كوردي روي لە كەم بوون كردوە تەنها لە بۆنەيەكي وەك مانگى رەمەزان دەرفەت هەيە كە پەخش بكرێت . كەچي دراماى كۆري بە درێژایی ساڵ و لە زۆربەى راگەياندەنە كوردێكانەوە بەخش ئەكريت .
ئەوەش ئاشكرايە كە گەر بەم شێوەيە بروات ئەوە مێژووى كوردستان لە گۆر ئەنرێت ..!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















