حەسرەتە مردوەکانم
23/03/2014, 12:00 (GMT+1)

لەکوێن دوو
باڵی حەسرەتەکانم
پێش ئەوەی
پێیان بفرم
لێیان کردنەوە
لەکوێن لەکوێ؟
ئاخر لەناو سەختی
ئەم جەنگەڵەدا
پاسارییە حەسرەتاکانی من
چۆن بەبێ باڵ
ئەگەنەوە ناوەراستی
بەهەشت و سێوی ژیانتان
بۆ بچنن.
****
گڕی عیشقم
بۆ سزادانم به تاوانی
عیشقت
به دۆزهخ مهمترسێنه
خۆم، دۆزەخێکم
ناو دڵی من بهبێ بوونی تۆ
دۆزهخێکه
ناو دڵی خوداشی سوتاندوه
تینی ئاگرێکە،
زەویشی تواندۆتەوە،
چاوی
ئەهریمەنی
لەخاچ داوە.
ئەفسانە سروش
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















