دزییه‌کی سه‌نته‌ری سێڵ نێت
28/12/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵام ئه‌مساڵ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت خزمه‌تگوزاریه‌کانیان له سلێمانی راگه‌یاند ، به‌کوالێتی به‌رز وخێرایی زۆرتر وهه‌رزانتر ، سێڵ نێتیش به‌و هۆیه نرخه‌کانی خۆی دابه‌زاند له مانگی 11 وه . ژماره‌یه‌کی زۆری به‌شداربوانی سێڵ نێت هێڵی زیوینی هه‌یه ، که ژماره‌یان به هه‌زاران به‌شداربوه ، له‌مانه ژماره‌یه‌کی زۆریان کرێی چه‌ند مانگێک پێکه‌وه ئه‌ده‌ن ، 3 مانگ 6 مانگ ، 1 ساڵ ، که‌چی سه‌نته‌ری سێڵ نێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بکات که خه‌ڵکانێکی زۆر پێشه‌کی کرێیان داوه ، جیاوازی ئه‌و مانگانه‌یان بۆ بگێرنه‌وه که ره‌نگه بگاته ده‌یان هه‌زار دۆلار ، که‌چی زۆر بێباکانه وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ سه‌نته‌رێکی تر له سلێمانیدا نه‌بێت ، زۆر به‌ڕوقایمانه باس له دزینی ئه‌و بڕه پاره‌یه ئه‌که‌ن و به مافی خۆیانی ئه‌زانن ، ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سێڵ نێت ئه‌یکات هیچی که‌متر نییه له‌و دزییه‌ی که هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردی یه‌کێتی و پارتی ئه‌یکه‌ن ، ئه‌مه‌ش جۆرێکه له ده‌ست بڕین و دزی ئاشکرا ، باشتر وایه سێڵ نێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بگیڕیته‌وه بۆ به‌شداربوه‌کانیان ، چونکه ئێمه کۆمه‌ڵێکی زۆرین ئه‌مانه‌وێت له دادگا شکاتتان لێبکه‌ین، هه‌روه‌ها هێڵه‌کانمان ببڕین ، زۆربه‌ی به‌شداربوه‌کان خه‌ڵکانی موچه مامناوه‌ندین ، دوای ئه‌م نووسینه هیچ خۆتان ته‌نگه‌تاو مه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له کام ئای پی ئه‌دریسێکه‌وه نێراوه بۆ کوردستانپۆست، وه‌کو جاره‌کانی ترتان، چونکه بێگومان بن له دادگا یه‌کتر ئه‌بینین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





